وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداریی بە تەواوی ئەڵمانیاییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات، لە ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئەمەریكا و ئیسرائیل ئاگاداریان دەكاتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەم 25ی شوبات، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشدارییەكی بڵاو كردووەتەوە و تێیدا ئەو هاووڵاتییانەی ئاگادار دەكاتەوە، كە بە گەشت سەردانی وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستیان كردووە یانیش لەوێ نیشتەجێن.
لە راگەینراوەكەدا هاتووە، "ئەو ئاگادارییە دوای ئەوە دێت ئەگەری هەیە ئەمەریكا هێرش بكاتە سەر ئێران و لێكەوتەی لەسەر ئیسرائیل و وڵاتانی تری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەبێت".
هاوكات باڵوێزخانەی ئەڵمانیا لە ئیسرائیل هۆشداریی بە ئەڵمانەكانی ئیسرائیل داوە، ئامادەكاری بكەن بۆ ئەوەی ماوەیەكی كورت بمێننەوە، ئەگەریش بەهۆی هێرشی ئێران ئاسمانی ئیسرائیل داخرا، ئەوا پەنا بۆ پشتیوانی باڵوێزخانە و وەزارەتی دەرەوە بكەن كە زۆر سنووردار دەبێت".


وەڵام بدەوه