Kurdistan Press - لافاو بەڕێوەیە لافاو بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لافاو بەڕێوەیە

شارەزایانی کەشناسی پێشبینی پایزێکی سارد و پڕباران بۆ هەرێمی کوردستان دەکەن و یەکەم شەپۆلی بارانبارینیش لە سەرەتای مانگی داهاتوودا دەست پێدەکات، هاوکات کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە و پلەکانی گەرما دادەبەزن.
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە چاوەڕوانی پایزێکی پڕ باران و سارددان، هۆشداریشی دا لە ئەگەری دروستبوونی لافاو و بارینی تەرزەی بەهێز لە چەند ناوچەیەکی جیاجیادا.
 لەلایەکی دیکەوە، ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، پاڵپشت بە وێنەکانی مانگە دەستکردەکان پێشبینی دەکات، لە نێوان 1 بۆ 5ی مانگی تشرینی یەکەم (مانگی 10) یەکەم شەپۆلی بارانبارین ناوچەکە بگرێتەوە.
سەبارەت بە کەشوهەوای ڕۆژانەش، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما لە ناوەڕاست و باکووری هەرێم کەمێک نزم دەبنەوە، هەروەها لە ڕۆژهەڵاتی هەرێم بەراورد بە دوێنێ (2 بۆ 3) پلە نزم دەبنەوە. خێرایی با لەسەرخۆ بۆ مامناوەند دەبێت (10-20 کم/ک) و مەودای بینین لە نێوان 9 بۆ 10 کیلۆمەتردا دەبێت.
کەشناسیی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە، سبەینێ دووشەممە، ئاسمان پەڵەهەور بۆ نیمچەهەور دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوور هەندێک کات دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو. پلەکانی گەرماش بەراورد بە ئەمڕۆ یەک بۆ دوو پلە بەرز دەبنەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا