ناوەندی گەردوونناسی وڵاتی میسڕ لە نوێترین شیکردنەوەی گەردوونناسی خۆیدا، وادەی دەستپێکردنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان و یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی بۆ ساڵی 2026ـی ئاشکرا کرد.
بەپێی ڕاپۆرتی ئەو ناوەندە، ڕۆژی 19ـی شووباتی 2026 وەک یەکەم ڕۆژی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان دیاری کراوە، هەر بەپێی لێکدانەوە گەردوونناسییەکان، مانگی ڕەمەزانی ساڵی 2026 تەنها 29 ڕۆژ دەبێت و تەواوکاری 30 ڕۆژ نابێت.
لە بەشێکی تری شیکردنەوەکەدا هاتووە، کە ڕۆژی 20ـی ئاداری 2026 یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز دەبێت.
ئەم پێشبینییانە لە کاتێکدایە کە ساڵانە ناوەندە گەردوونناسییەکان بەپێی جوڵەی مانگ و ئەستێرەکان وادە شەرعییەکان دەستنیشان دەکەن، بەڵام بڕیاری کۆتایی لە زۆربەی وڵاتانی ئیسلامی دوای بینینی مانگ لە شەوی پێش ڕەمەزان لەلایەن لیژنە باڵاکانی بینینی مانگەوە دەدرێت.


وەڵام بدەوه