Kurdistan Press - پۆتین جیهان شۆک دەکات پۆتین جیهان شۆک دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پۆتین جیهان شۆک دەکات

سه‌رۆكی روسیا ئاشكرایكرد؛ كه‌ بۆ جاری یه‌كه‌م له‌جیهاندا مۆسكۆ موشه‌كێكی تاقیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌وزه‌ی ئه‌تۆم كار ده‌كات.

ڤڵادیمیر پۆتین لە کۆبونەوەیەکی لەگەڵ فەرماندەی هێزەکانی وڵاتەکەی رایگەیاند ؛ به‌سه‌ركه‌وتوویی موشه‌كێكی جۆری كرۆزیان تاقیكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌گاته‌ دووری 8700 میل و به‌وزه‌ی ئه‌تۆمیی كارده‌كات.  

وتیشی، هێشتا چەندین هەنگاو و رێکاری رۆتینی ماون پێش ئەوەی ئەم موشەکە بخرێتە حاڵەتی ئامادەباشیی  جه‌نگه‌وه‌ و دوپاتیشیكرده‌وه‌ ؛ کە مووشەکی کروز کە بە هێزی ئەتۆمی بورێڤێستنیک کاردەکەن، بەرهەمێکی ناوازەن کە هیچ وڵاتێكی دیکە لە جیهاندا  له‌ده‌ستیدا نیه‌.

پۆتین راشیگەیاند، لە رێگەی مانۆڕەکانی ئەم دواییەی هێزە هێرشبەرە ستراتیژییە ئەتۆمییەکانی ، دووبارە متمانەپێکراویی قەڵغانی ئەتۆمیی روسییان دووپات کردەوە، هێزە ستراتیژییەکانیان بە تەواوی توانای دابینکردنی ئاسایشی نیشتمانی روسیایان هەیە.

وتیشی نوێگه‌ری هێزە چەکدارەکانیان، یان باشتر بڵێن توانای به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئەتۆمییان لە بەرزترین ئاستیدایە، ڕەنگە زیادەڕەوی نەبێت ئەگەر بوترێت به‌به‌راورد به‌و وڵاتانه‌ی كه‌خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمین توانای روسیا له‌به‌رزترین ئاستدایه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه