مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، پێویستە ئیسرائیل "ئاسوودە" بێت هه‌ماهه‌نگیی بكات لەگەڵ بەشداربووانی ئەو هێزە نێودەوڵەتییەی کە پلانی بۆ دانراوە لە کەرتی غەززە لە چوارچێوەی رێککەوتنی ئاگربەستدا.
ئاژانسی هه‌واڵی "فرانس پرێس" بڵاویكردووه‌ته‌وه، روبیۆ لە ناوەندی هەماهەنگی مەدەنی و سەربازی لە کیریات گات لە باشووری ئیسرائیل رایگه‌یاند: چەند وڵاتێک هەن پێشنیاری بەشداریکردنیان کردووە بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ده‌سه‌ڵاتیی كاتیی له غه‌ززه، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ئیسرائیل لەگەڵ ئەم کەسانە یان ئه‌م وڵاتانە ئاسوودە بێت.
هه‌ر له قسه‌كانیدا ماركۆ رۆبیۆ ئه‌وه‌شی گوت: قۆناغەکانی داهاتووی پلانی ئاگربەستی پێشنیارکراوی دۆناڵد ترەمپ بۆ غەززە بریتین لە "چەکداماڵینی حەماس ، جێگیرکردنی هێزێکی ئەمنی نێودەوڵەتی و ئاوەدانکردنەوەی کەرتی هه‌ردوو كه‌رتی باكوور و باشووری غه‌ززه.


وەڵام بدەوه