Kurdistan Press - کۆبوونەوەی دوو سەرۆکە بەهێزەکە دەکرێت کۆبوونەوەی دوو سەرۆکە بەهێزەکە دەکرێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەی دوو سەرۆکە بەهێزەکە دەکرێت

كۆریای باشوور: هەفتەی داهاتوو ئەگەری دیدارێكی ترەمپ و كیم جۆنگ ئون لە ئارادایە

وەزیری یەكگرتووی كۆریای باشوور، چۆنگ دۆنگ یۆنگ، ڕۆژی هەینی، ئەگەری بەستنی دیدارێكی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا و كیم جۆنگ ئون، ڕێبەری كۆریای باكوور، لە هەفتەی داهاتوودا ئاشكرا كرد.

چۆنگ دۆنگ یۆنگ گوتی، كۆریای باكوور گرنگییەكی زۆر بە ئەمەریكا دەدات و چەندین ئاماژە هەن كە ئەگەری بەهێزی بەستنی دیدارێكی لەو جۆرە دووپات دەكەنەوە.

ناوبراو پێشبینی كرد، دیدارەكە لە پەراوێزی ئەو سەردانەدا ئەنجام بدرێت كە بڕیارە سەرۆكی ئەمەریكا ڕۆژی چوارشەمی داهاتوو بۆ كۆریای باشوور ئەنجامی بدات، بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبوونەوەی كۆڕبەندی هاوكاریی ئابووریی ئاسیا و زەریای هادی.

لەلایەكی ترەوە، میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویان كردووەتەوە كە بەرپرسانی ئیدارەی ترەمپ بە شێوەیەكی نافەرمی گفتوگۆیان لەبارەی ڕێكخستنی دیدارێكی لەو شێوەیە كردووە. جێی باسە، دوایین دیداری نێوانیان لە ماوەی یەكەم خولی سەرۆكایەتیی ترەمپدا بوو لە ساڵی 2019.

شایەنی باسە، ترەمپ پێشتریش چەند جارێک ئارەزووی خۆی بۆ ئەنجامدانی دیدارێكی نوێ لەگەڵ كیم دەربڕیوە و ئاماژەی بە ئەگەری ڕوودانی لەمساڵدا كردبوو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه