پێگه‌ی پۆلیتیكۆ دوێنێ ئاشكرای كرد كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا، فشاری خستووه‌ته سه‌ر دۆناڵد تره‌مپ و داوایان لێ كردووه نابێت پلانه‌كه‌ی بۆ ئاگربه‌ست، ببێته هه‌وێنێك بۆ نه‌هێشتنی ئه‌گه‌ری دروستبوونی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی. ئه‌م بۆچوونه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا له دووتوێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی چوار په‌ڕی بڵاو بووه‌ته‌وه كه ده‌ست پۆلیتیكۆ كه‌وتووه.
به‌ڵگه‌نامه‌كه ئاماژه‌ی به پێویستیی "جێبه‌جێكردنی دیدگه‌یه‌كی ئه‌رێنی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌تی" كردووه كه ده‌بێت ئه‌وروپاش رۆڵێ لێ بگێڕێت.
ئه‌مه له كاتێكدایه به‌شێكی زۆری وڵاتانی ئه‌وروپا له مانگی رابردوو، ددانیان به ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی نا، فڕه‌نسا و پورتوگال و به‌لجیكا و هه‌روه‌ها به‌ریتانیاش له ریزی ئه‌و وڵاتانه بوون.
بۆردی ده‌ره‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا رێوشوێنی دیپلۆماسی ده‌گرێته‌به‌ر بۆ قایلكردنی تره‌مپ له گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی گونجاو بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستینی.
وەڵام بدەوه