بە ئاماده‌بوونى نوێنه‌رى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه و بانكى فیدراڵى ئه‌مه‌ریكا، كۆمپانیاى ئۆلیڤه‌ر وایمان راپۆرتێكى له‌سه‌ر بانكه‌كانى عێراق پێشكه‌ش كرد، ئه‌و كۆمپانیایه دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌گه‌ر بانكه‌كانى عێراق پابه‌ندى پێوه‌ره‌كان بن، وه‌به‌رهێنانى زیاتر روو له عێراق ده‌كات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 17ى تشرینى یه‌كه‌م، كۆمپانیاى ئۆلیڤه‌ر وایمان Oliver Wyman له واشنتن راپۆرتێكى له‌سه‌ر بانكه عێراقییه‌كان پێشكه‌ش كرد، له كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه نوێنه‌رانى وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا و بانكى فیدراڵى ئه‌مه‌ریكى و بانكى G.P.Morgan ئاماده بوون.
كۆمپانیاى ئۆلیڤه‌ر وایمان كۆمپانیاییه‌كه له بوارى راوێژى دارایى، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ عێراق كردووه بۆ ئه‌وه‌ى چاكسازى له بانكه‌كانى عێراق بكات. له راپۆرته‌كه‌ى هاتووه، بانكه‌كانى عێراق له مانگى رابردوودا ده‌ستیان به پرۆگرامى چاكسازى كردووه، ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن ده‌توانرێت له 2026 و 2028 هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاره‌كانیان بكرێت و هه‌روه‌ها ده‌توانن متمانه‌ى وه‌به‌رهێنانى نێوده‌وڵه‌تى رابكێشن.
ئۆلیڤه‌ر وایمان پێشبینى ده‌كات قه‌باره‌ى كه‌رتى بانكى له عێراق له 2035 بگاته زیاتر له 60 ملیار دۆلار، سووده‌كه‌یشى له نێوان 15 تا 20% ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت چاره‌سه‌رى ئاڵه‌نگاریه‌كانى ئێستا بكرێت.
ئه‌مه‌ریكا بانكه‌كانى عێراق به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات، كار بۆ سپیكردنه‌وه‌ى پاره ده‌كه‌ن و هاوكاریى دارایى به ئێران ده‌ده‌ن. له‌ماوه‌ى رابردوویشدا وه‌زاره‌تى گه‌نجینه‌ى ئه‌مه‌ریكا چه‌ندان بانكى عێراقى سزا داوه.
وەڵام بدەوه