Kurdistan Press - نامەیەک لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس بۆ مەسرور بارزانی. نامەیەک لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس بۆ مەسرور بارزانی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

نامەیەک لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس بۆ مەسرور بارزانی.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، نامەیەکی لە سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو لیز ترەس پێگەیشت.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە نامەکەیدا ئاماژەی بە سەردانی سەرۆکی حکومەت بۆ بەریتانیا کردووە لە مانگی چواری ئەمساڵ و دەڵێت ” زۆر خۆشحاڵبووم کە لە مانگی نیسانی ئەمساڵ، لە لەندەن پێشوازیمان لە بەڕێزتان کرد و هیوادارم سەردانەکە بەرهەمدار بووبێت“.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، باس لە  پەیوەندی مێژوویی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی یەکگرتوو دەکات و دەڵێت : “خۆشحاڵم کە پەیوەندیی مێژوویی نێوان هەردوولامان، ئەمڕۆ لە هەموو کاتێک زیاتر بەهێزترە”.

ليز ترەس هەروەها لە نامەکەیدا دەەڵێت”  ئێمە بەهای هاوبەشمان هەیە و پابەندین بە پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان وەک بە شێک لە عێراقێکی بەهێز و یەکگرتوو و بەردەوام دەبین لەوەی لە نزیکەوە، بەیەکەوە بکەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر“.

سەرۆک وەزیرانی شانشینی یەکگرتوو، لە کۆتاییدا نامەکەیدا بۆ سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان نووسیویەتی : ئومێدەوارم بەیەکەوە کاربکەین لە پێناو بەهێزترکردنی پەیوەندییەکانمان .

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه