دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاند، ئامادەم سزای رووسیا بدەم، ئەمە بڕیارە لە كاتێکدایە کە هەموو وڵاتانی ناتۆ هەمان كاریان كردو وازیان هێنا لە كڕینی نەوتی روسیا.
ترەمپ ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەپاندنی باجی گومرگیی بەرێژەی ٪٥٠ بۆ ١٠٠٪ بەسەر چیندا لەلایەن ناتۆوە، كە لەدوای كۆتایی جەنگی روسیاو ئۆكرانیا هەڵدەوەشێتەوە، هاوكارییەكی گەورەیە بۆ راگرتنی جەنگەكە.
ترەمپ مانگی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥ وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار بووەوە و پێشتر بەڵێنیدابوو لە ٢٤ کاتژمێردا جەنگەکە بووەستێنێت، بەڵام دوای چەند مانگێک لە دەستبەکاربوونی وتی'' راگرتنی ئەو جەنگە زۆر قورسترە لەوەی بیری لێدەکردەوە.''
وەڵام بدەوه