گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە واشنتۆن ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت
کۆنگرێسمانێکی ئەمریکا ستایشی گرێبەستەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دوو کۆمپانیای وڵاتەکەی دەکات و دووپاتی دەکاتەوە ئەنجامی زۆر باشیان دەبێت. دەشڵێت: پەیوەندییەکی دۆستانەمان لەگەڵ هەولێر هەیە.
رۆبێرت ئەدڵهۆڵت، ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا، لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و واشنتن رایگەیاند و وڵاتەکەی بە "زۆر گرنگ و پێویست" ناو برد و جەختی لە برەوەدان بەو پەیوەندییە "دۆستایەتییانە" لە هەموو بوارەکاندا کردەوە، بە تایبەتی سیاسی و ئابووری.
ڕۆژی دووشەممە، 19-05-2025، بە سەرپەرشتیی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە ڕێوڕەسمێکدا، دوو ڕێککەوتننامەی بواری وزە، لە نێوان وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و هەردوو کۆمپانیای نەوتی ئەمەریکی (ئێچ کەی ئێن ئێنێرجی) و (وێستێرن زاگرۆس) ئیمزا کران.
وەڵام بدەوه