ئەمریکا زیاتر گرنگی بە هەريمی کوردستان دەدات لە عێراق دا. پهنتاگۆن بودجەی هاوكاریكردنى سوپای عێراق بە ڕێژەی ٧٥٪ کەم دەکاتەوە و بودجهى پێشمهرگه زیاد دهكات
لە نێوەندی ناڕەزایەتی ئەمریکا لەسەر دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی، دەستەواژەیەکی گرنگ لە هەڵوێستەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکادا دووبارە دهبێتهوه، کە چەندین جاره دەرکردنی یاسای حەشدی شەعبی بەوە وەسفکرد کە " سروشتی هاوبەشی ئەمنی لەگەڵ عێراق دەگۆڕێت و کاریگەری لەسەر دەبێت".
هاوبەشی ئەمنی، وەک ناسراوە، پەیوەستە بە ڕاوێژکاری، هاوکاری، مەشق و ڕاهێنان، پشتیوانی و تەنانەت ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە هێزەکانی ئەمریکا بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، و ئامادەکاری و چەکدارکردن و ئامادەباشی پێشکەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراقی بە هەموو جۆرەکانییەوە دەکەن. له وردەکارییەکانی بودجەی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا "پهنتاگۆن" بۆ ساڵی 2026، وێنە گشتییەکەی دیدگای ساڵی داهاتووی بەرامبەر بە یارمەتیدانی هێزە ئەمنییەکانی عێراق ڕوون دهکاتەوە.
بە گشتی، کۆی هاوكارییه داراییەکانی پهنتاگۆن بۆ هێزە ئەمنییەکانی عێراق بە ڕێژەی 45٪ بۆ ساڵی 2026 کەمی کردووە بە بەراورد لەگەڵ ئهمساڵ 2025، ئهوهش بهشێوهیهك كه لە 381 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 212 ملیۆن دۆلار دابەزیوە. بەڵام بۆ سووریا، بە نزیکەی 13٪ کەم کراوەتەوە، لە 148 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 130 ملیۆن دۆلار کە زۆربەی کات بۆ هێزەکانی ههسهده دەچێت. لە کاتێکدا، بڕی 15 ملیۆن دۆلار بۆ سوپای لوبنان تەرخان کراوە، کە پێشتر هیچ بڕه پارهیهكی پێنەدەدرا.
پهنتاگۆن جەختیشی کردەوە کە "پێویستە ئەو هێزانەی سوودمەند دەبن، بکەونە ژێر وردبینی گونجاوەوە، وەک پشتیوانییەک بۆ هێزی ئەرکە هاوبەشەکان، بۆ هەڵسەنگاندنی پەیوەندییان بە ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان یان گروپە پەیوەستدارەکان بە ئێرانەوە، و پێویستە پابەند بن بە بەهێزکردنی ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ و سەروەری یاسا.
لە وردەکارییەکاندا، پهنتاگۆن پشکی وەزارەتی بەرگری عێراقی لە 189 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2025ـهوە بۆ تەنها 48 ملیۆن دۆلار لە ساڵی 2026 کەم کردووەتەوە، بە ڕێژەی کەمکردنەوەی 75٪. لە بەرامبەردا، بودجەی پێشمەرگەی بە ڕێژەی 5٪ زیادکردهوە، لە 57.8 ملیۆن دۆلارەوە بۆ 61 ملیۆن دۆلار.
وەڵام بدەوه