دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، لە وەڵامی قسەکانی بەرپرسێکی باڵای رووسیا، فەرمانی کردووە دوو ژێردەریایی ئەتۆمی لە "شوێنی گونجاو" جێگیر بکرێن.
لە پۆستێکی تۆڕی کۆمەڵایەتیی ترووس سۆشیاڵدا، ترەمپ رۆژی هەینی نووسیویەتی، "لەسەر بنەمای قسە زۆر دنەدەرەکانی دیمیتری مێدڤیدێڤ، سەرۆکی پێشووی رووسیا و جێگری ئێستای سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا، فەرمانم کردووە دوو ژێر دەریایی ئەتۆمی لە شوێنی گونجاو جێگیر بکرێن، لە ئەگەری ئەوەی ئەم قسە گەمژە و تێکدەرانە لە قسەکردن زیاتر بن. وشەکان زۆر گرنگن و هەندێک جار سەر دەکێشن بۆ ئاکامی نەخوازراو. هیوادارم ئەم جارە وانەبێت."
وەڵام بدەوه