ته‌له‌ڤزیۆنی سی ئێن ئێن بڵاوی كرده‌وه، فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F35ی ئه‌مه‌ریكا له نزیك بنكه‌ی ئاسمانیی له كالیفۆرنیا كه‌وته خواره‌وه، هێزی ده‌ریاوانیی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، فڕۆكه‌وان سه‌لامه‌ته و لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن.
فڕۆكه‌كه جه‌نگی و له جۆریF35ه و سه‌ر به دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازیی ڤی ئێف 125یه، ئه‌ركیان راهێنانی فڕۆكه‌وانانه و دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه، دووكه‌ڵ و ئاگرێكی گه‌وره له زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ده‌وروبه‌ر به‌رز بووه‌ته‌وه.
نرخی هه‌ریه‌ك له‌م جۆره فڕۆكانه به 100 ملیۆن دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت، ئه‌و رووداوه به دووه‌م رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی F35 له‌مساڵدا هه‌ژمار ده‌كرێت.
هه‌ر ئه‌مساڵ فڕۆكه‌یه‌كی جۆری F35ی ئه‌مه‌ریكا له ئالاسكا كه‌وته خواره‌وه، ئه‌ویش ئه‌ركێكی راهێنانی جێبه‌جێ ده‌كرد و له‌و رووداوه‌شدا فڕۆكه‌وانه‌كه توانی خۆی رزگار بكات.
فڕۆكه‌ی جه‌نگیی F35 یه‌كێكه له جۆره فڕۆكه جه‌نگییه پێشكه‌وتووه‌كان كه ئه‌وانیش به‌سه‌ر چه‌ندان جۆری جیاوازدا دابه‌ش ده‌بن.
ئه‌م فڕۆكه‌یه له جه‌نگی 12 رۆژی نێوان ئێران و ئیسرائیل، رۆڵێكی كارای گێڕا و باڵاده‌ستیی ئیسرائیل له ئاسمانی ئێرانی سه‌لماند و توانی گورزی زۆر كاریگه‌ر له ئێران بوه‌شێنێت.
له میانه‌ی جه‌نگدا ئێران ئه‌و ده‌نگۆیه‌ی بڵاو كردبووه‌وه كه چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی كه‌واندووه، به‌ڵام دواتر ده‌رچوو شتی وا رووی نه‌داوه و هیچ فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیل نه‌كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
وەڵام بدەوه