بەپێی زانیاریی میدیا ڕووسییەكان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ (چوارشەممە 30ى 7ى 2025) لە کەناراوەکانی نیمچە دوورگەی کامچاتکای ڕووسیا، زنجیرهیهك بوومهلهرزه ڕووی دا و بووە هۆی دروستبوونی شەپۆلی تسۆنامی لە ناوچەکەدا. بەپێی ئاژانسی جیۆفیزیکی سەر بە ئەکادیمیای زانستی ڕووسیا، گوڕی بوومەلەرزەکە 8.7 پلە بووە و بەهێزترین بوومەلەرزەیە کە لە ساڵی 1952ـەوە لە ناوچەکەی دابێت.
ناوەندی بوومەلەرزەکە 161 کیلۆمەتر لە کەناراوەکانی نیمچە دوورگەکەوە دوور بووە و لە قووڵایی 32 کیلۆمەتردا بووە، پێشتریش چەندین بوومەلەرزەی سووکتر ڕوویانداوە.
بەپێی زانیارییەکانی وەزارەتی باری نائاسایی، دانیشتوانی هەندێک لە ناوچەکانی پێترۆپاڤلۆڤسک-کامچاتسکی هەستیان بە بوومەلەرزەیەک کردووە کە گوڕەکەی 7-8 پلە بووە.
لە ماوەی یەک کاتژمێردا 8 بوومەلەرزە تۆمارکراون کە گوڕی هەریەکەیان لە 5 پلە زیاتر بووە، پاشەلەرزەکانیش بەردەوامن و شارەزایان پێشبینی دەکەن لە هەفتەکانی داهاتوودا بوومەلەرزەی بەهێزتریش ڕووبدەن کە گوڕەکەیان بگاتە 7.5 پلە.
وەڵام بدەوه