ئەمریکا کشانەوەی خۆی لە ئاژانسی کولتووریی نەتەوە یەکگرتووەکان (یونسکۆ) رادەگەیێنێت و دەڵێت، ئاژانسەکە لەدژی ئیسرائیل لایەنداری کردووە و کاری لەسەر ئەو پرسانە کردووە کە "ناکۆکی"یان لێ دەکەوێتەوە.
بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە دەڵێت، کشانەوەی ئەمریکا "جێگەی داخە" بەڵام پێشبینیکراو بوو.
ئاژانسی کولتووری و پەروەردەیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە زیاتر بە پاراستنی میراتی جیهانی ناسراوە لە لایەن ئەمریکاوە تۆمەتبار دەکرێت لە دژی ئیسرائیل کاری کردووە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند: "بەردەوامبوونی بەشداریکردن لە یونسکۆ لە بەرژەوەندیی نیشتمانیی ئەمریکادا نییە."
وەڵام بدەوه