Kurdistan Press - ئەمریکا شۆک بووە لە ئیسرائیل ئەمریکا شۆک بووە لە ئیسرائیل | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمریکا شۆک بووە لە ئیسرائیل

کۆشکی سپی ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا شۆک بووە لە بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا.

کارۆلین لیڤیت، گوتەبێژی کۆشکی سپی ڕایگەیاند، سەرۆک ترەمپ شۆک بووە لە بۆردومانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، ئاماژەی بەوەش کرد، مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ڕۆڵی هەبووە لە ئاسایی کردنەوەی دۆخەکە.

کارۆلین گوتیشی: ترەمپ پەیوەندییەکی کاری باشی لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل هەیە و بەردەوام لە پەیوەندیدایە، بەڵام بە بۆردومانکردنی سووریا و بۆمبارانکردنی کەنیسەیەکی کاسۆلیکی لە غەززە شۆک بووە.

ئاماژەی بەوەش کرد، "لە هەردوو ڕووداوەکەدا ترەمپ بە خێرایی پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیلەوە کرد، بۆ ئەوەی دۆخەکە چاکبکاتەوە، ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە دەستوەردانی لە سووریا کرد و دۆخەکەی لەوێ ئاسایی کردەوە".

لای خۆیەوە، تۆم باراک، نوێنەری ئەمەریکا لە سووریا ڕەخنەی لە دەستێوەردانی ئیسرائیل لە سووریا گرت و ڕایگەیاند، لە کاتێکی زۆر خراپدا هاتووە.

لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس، تۆم باراک پشتیوانی تەواوی واشنتنی بۆ حکوومەتی نوێی سووریا دووپاتکردەوە و جەختی لەوە کردەوە کە "هیچ پلانێکی بەدیل" نییە جگە لە هاوکاریکردن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئێستا بۆ یەکخستنی وڵاتەکە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه