Kurdistan Press - سبەی نەتانیاهۆ و ترەمپ کۆ دەبنەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە سبەی نەتانیاهۆ و ترەمپ کۆ دەبنەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سبەی نەتانیاهۆ و ترەمپ کۆ دەبنەوە بۆ ڕاگرتنی شەڕی غەزە

میدیاکانی ئیسرائیل دەڵین، سبەی نەتانیاهۆ بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ ترەمپ بە مەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پرسی وەستاندنی شەڕی غەزە و دوایین پێشهاتەکانی شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل دەچێتە ئەمریکا.
ئەمڕۆ یەکشەممە 6ـی تەمووز، میدیای ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، بنیامین نەتەنیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا و گفتوگۆکردن لەسەر پرسی وەستاندنی شەڕی غەزە گەشتی ئەمریکا دەکات و دوایین پێشهاتەکانی دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و ئیسرائیلیش تاوتوێ دەکەن.
دوای وەستاندنی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران، سەرۆکی ئەمریکا دەیەوێت شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە غەزە کۆتایی پێ بهێنێت، بەڵام تا ئێستا هیچ لایەنێک بە مەرجەکانی وەستاندنی شەڕ ڕازی نین.
میدیای فەرمیی ئیسرائیل بڵاوی کردەوە، ئیسرائیل شاندێکی دانوستاندنکاری ناردووەتە دەوحە، پایتەختی قەتەر، بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی دانوستاندنکاری حەماس و شاندی نێوەندگیری ئەمریکا.
میدیاکانی ئیسرائیل لەبارەی پێشنیازەکانی حەماس روونیان کردەوە، لە ماوەی رابردوو حەماس چەند پێشنیازێکی پێشکەشی ئیسرائیل کردبوو کە لەلایەن نەتەنیاهۆوە رەت کراونەتەوە، بەڵام ئیسرائیل پێی وایە هەندێک خاڵی تێدایە جێگەی گفتوگۆیە و دەتوانن داهاتووی لەسەر بونیاد بنێن.
دۆناڵد ترەمپ لە پلاتفۆرمی تروس سۆشیال بڵاوی کردەوە: "دۆخەکە بەرەو باشی ناڕوات و خراپتر دەبێت"، ترەمپ ئەم پۆستەی بۆ ئەوە کردووە گوشار بخاتە سەر ئیسرائیل و حەماس تا بە زووترین کات رێک بکەون.
میدیای ئیسرائیل باس لەوە دەکەن، ئەمریکا بە ڕوونی بە حەماسی راگەیاندووە: "ئەگەر لەگەڵ ئیسرائیل رێک کەوتن، ئێمە بەڵێنی پاراستنتان دەدەین، ئەگەر بێت و رێک نەکەون دەبێ رێگەیەکی دیکە بگرینە بەر".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه