بەگوێرەی ڕاپۆرتی ئاژانسی سپۆتنیكی رووسی، هێزەكانی ڕووسیا لە مانگی شوباتی 2024ەوە تا ئێستە 26 تانكی ئەبرامزی سەر بە هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیایان تێكشكاندووە .
ئاژانسەكە ئاماژەی بەوە كردووە، یەكەم تانكی ئەبرامز لە 26ی شوباتی 2024 لەمیحوەری ئەڤدیڤكا لەلایەن ئەندامانی گروپی هێزەكانی ناوەندی ڕووسیاوە تێكشكێنراوە
هەر لەو ماوەدا سوپای ڕووسیا وێرانكردنی یەكەم تانكی ئەبرامزی دروستكراوی ئەمەریكای لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەكاندا تۆمار كردووە، تانكەكە لە ئەڤدیڤكا لە دەستی هێزەكانی كیێڤ بووە، لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا دەردەكەوێت دوای ئەوەی چەكی رووسی ئەبرامزی ئەمەریكی تیك دەشكێنێت.
لە مانگی (كانونی دووەمی ساڵی 2023، جۆو بایدن سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا، ڕادەستكردنی 31 تانكی M1 Abramsی بە ئۆكرانیا ڕاگەیاند.
وەڵام بدەوه