رووسیا داوای لە ئۆكڕاینا كردووە هێزەكانیان لە چوار ناوچە بكشێننەوە بەر لەوەی ئاگربەست و راگرتنی شەڕ لەنێوان هەردوو وڵات رابگەیەنرێت.
ئاژانسی دەنگوباسی رووسیا بڵاوی كردەوە: شاندی رووسیا لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆ دووشەممە لە شاری ئەستەنبۆڵی توركیا نووسراوێكیان داوەتە دەست شاندی ئۆكڕاینا، تێیدا داوا كراوە سوپای ئۆكڕاینا لەو بەشانەی ناوچەكانی دۆنیتسك و لۆگانسك بكشێنەوە كە ئێستا بەدەستیانەوەیە، هەروەها لە بەشەكانی هەردوو ناوچەی زابۆریجیا و خیرسۆنیش بكشێنەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەكە، بە جێبەجێكردنی ئەم مەرجانە، رووسیا ئامادە دەبێت ئاگربەست بۆ ماوەی 30 رۆژ لەگەڵ ئۆكڕاینا رابگەیەنێت.
لای خۆشییەوە ئۆكڕاینا تا ئێستا رەتی دەكاتەوە دەستبەرداری هەموو ئەو شوێنانە بێت كە ئێستا لەژێر كۆنتڕۆڵی سوپای وڵاتەكەیەتی لەبەرامبەر دەسەڵاتی رووسیا.
ئەمڕۆ دووشەممە گەڕێكی دیكەی كۆبوونەوەكانی نێوان شاندی رووسیا و ئۆكڕاینا لە شاری ئەستەنبۆڵی توركیا بەڕێوەچوو، ئەمەش دووەم كۆبوونەوەی نێوان هەردوو وڵاتە لەوەتەی لە ساڵی 2022 شەڕی نێوانیان دەستی پێ كردووە.
وەڵام بدەوه