ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1ی 6ی 2025، ئاژانسی (سكای نیوز عه‌ره‌بیه)، بڵاوی كرده‌وه كه له ویلایه‌تی كان‌و له باكووری نێجیریا له ڕووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆدا 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا.
ئاشكرا كرا كه تیپێكی وه‌رزشی له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان له یارییه‌ك تووشی ڕووداوێكی هاتوچۆ بوون و به‌هۆیه‌وه لانی كه‌م 22 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و چه‌ند كه‌سێكی تریش بریندار بوون.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو كه شۆفێره‌كه كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ست داوه و پاسه‌كه وه‌رگه‌ڕاوه كه 30 كه‌سی تێدا بووه و به‌هۆیه‌وه ئه‌و هه‌موو قوربانییه‌ی لێ كه‌وته‌وه و دواتر قوربانییه‌كان گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه.
وەڵام بدەوه