9 ئەندامی ڕێكخراوی تیرۆریستیی قاعیدە بە بۆردومانی ئەمریكی لە یەمەن كوژران
سەرچاوەیەکی ئەمنیی یەمەن ئەمڕۆ شەممە 24ی 5ی 2025، بە ئاژانسی فرانس پرێس-ی ڕاگەیاندووە، لە هێرشێكی ئاسمانیی ئەمریکا بۆ سەر ناوچەکانی باشووری یەمەن، نۆ ئەندامی ڕێکخراوی ئەلقاعیدە کوژران.
سەرچاوەیەکی ئەمنی لە یەمەن ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشێكی ئەمریكا نۆ ئەندامی ئەو گرووپە کوژراون کە یەکێکیان سەرکردەیەکی ناوخۆییانە. ئەو سەرچاوە ئەمنییە ڕایگەیاندووە هێرشەکە ئێوارەی هەینی لە باکووری ئەو وڵاتە ئەنجام دراوە، ئاماژەی بەوەش کرد، هێرشەکان چەند شوێنێکی ناوچە شاخاوییەکانیان کردۆتە ئامانج، کە ڕێکخراوی قاعیدە تێیاندا چالاكی دەكەن
شایەدحاڵان پێنج تەرم و ئۆتۆمبێلێكیان بینیوە كە سووتاون، هاوكات چوار كەسی دیكە لە ناو حەشارگەكان كراونەتە ئامانج.
ماوەیەكە هێرشەكانی ئەمریكا بۆ سەر گرووپە چەكدارەكانی یەمەن چڕ بووەتەوە، ئەمەش گرووپە چەكدارەكانی حووسییەكان و ئەلقاعیدەی گرتووەتەوە.
وەڵام بدەوه