Kurdistan Press - کۆبوونەوەکە کۆتایی هات کۆبوونەوەکە کۆتایی هات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کۆبوونەوەکە کۆتایی هات

وەك بڕیار بوو ئەمڕۆ یەكشەم چوارەم گەڕی گفتوگۆ ناراستەوخۆكانی ئەمەریكا و ئێران لە مەسقەت بەڕێوە چوو، ئەو گەڕە زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند و ئێران رای گەیاند كە گفتۆیەكی زەحمەت بوو، ئەمەریكاش دووپاتی كردەوە كە لە گفتوگۆكان بەردەوام دەبن.

 ماڵپەڕی "ئاكسیۆس"ی ئەمەریكی لە سەرچاوەیەكی گواستەوە كە چوارەم گەڕی گفتوگۆكانی ئێران و ئەمەریكا لە عومان كۆتایی هات و سێ سەعاتی خایاند، ئاژانسی "ئیسنا"ی ئێرانیش رای گەیاند، چوارەم گەڕی گفتوگۆكان نیوەڕۆی ئەمڕۆ دەستی پێ كرد و بەدر بوسەعیدی وەزیری دەرەوەی عومان پەیامەكانی لە نێوان شاندی هەردوولا دەگواستەوە.  

ئیسماعیل بەقائی گوتەبێژ بە ناوی وەزارەتی دەرەوەی ئێران گوتی، چوارەم گەڕی گفتوگۆ ناراستەوخۆكان كۆتایی هات و گفۆگۆیەكی زەحمەت بوو، بەڵام سوودی هەبوو و هەردوولا لە هەڵوێستی یەكتر گەیشتن بۆ دۆزینەوەی رێگەیەكی كردەنی بۆ مامەڵەكردن لەبارەی ناكۆكییەكان.

ئاژانسی هەواڵی فڕەنساش لە بەرپرسێكی باڵای ئەمەریكی گواستەوە كە چوارەم گەڕی گفتوگۆكان زیاتر لە سێ سەعاتی خایاند، باش و هاندەر بووە و بەمنزیكانە گەڕێكیتر ساز دەكرێت، ئاژانسی "رۆیتەرز"لە بەرپرسێكی تری ئەمەریكای گواستەوە كە لەو گەڕەی گفتوگۆكان تاوتوێی لایەنی تەكنیكیی رێككەوتنی ئەتۆمی كراوە و هەردوو وڵات لەسەر سازكردنی گەڕێكیتری گفتوگۆكان لە داهاتوویەكی نزیك رێككەوتوون.

شارەزایان دەڵێن ئەم گەڕەی ئەمڕۆی گفتوگۆكان ئاڵۆزتر و زەحمەتتر بووە لەوانەی پێشوو، ئەوەش بەهۆی گۆڕانی هەڵوێستەكانی ئەمەریكا بەرانبەر بە بەرنامەی ئەتۆمیی تاران و زیادبوونی داواكارییەكانی واشنتن، وەك وەستانی تەواوەتیی بەرنامەی ئەتۆمی تاران و رەتكردنەوەی بوونی مافی ئێران لە پیتاندنی یۆرانیۆم لەسەر خاكەكەی.   

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه