پاكستان رای گه‌یاند له تۆڵه‌ی هێرشه مووشه‌كییه‌كانی هیندستان بۆ سه‌ر بنكه سه‌ربازییه‌كانی، ده‌ستی به ئۆپراسیۆنێك دژی هیندستان كردووه و كۆمه‌ڵێك بنكه‌ی سه‌ربازیی هیندستانیان كردووه‌ته ئامانج.
به‌ره‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ شه‌موو 10 ئایار، سوپای پاكستان رای گه‌یاند، له وه‌ڵامی ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یان كه هیندستان هێرشی مووشه‌كی كردووه‌ته سه‌ریان، توانیویانه شه‌ش مووشه‌ك پووچه‌ڵ بكه‌نه‌وه پێش ئه‌وه‌ی له خاكی پاكستان بكه‌ونه خواره‌وه.
بی بی سی بڵاوی كرده‌وه، له ئه‌نجامی هێرشی تۆپخانه‌كانی پاكستان له كشمیر، به‌رپرسێكی باڵای هیندی كوژراوه و لانی كه‌م دوو كه‌سی تر بریندار بوون.
هاوكات سوپای هیندستان بڵاوی كرده‌وه، پاكستان ته‌نانه‌ت ده‌ستی بۆ مووشه‌كی دوورهاوێژ و فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بردووه و له سنووره‌كانی بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشی هیندستان، باسی له‌وه‌ش كردووه كه پاكستان هه‌وڵی داوه هێرش بكاته سه‌ر دامه‌زراوه ئاسمانییه‌كانی هیندستان و به درێژایی سنووریش چه‌كی قورسی جێگیر كردووه.
پاكستان ده‌ڵێت بنكه‌یه‌كی ئاسمانیی هیندستان، فڕۆكه‌خانه و ناوه‌ندێكی مووشه‌كیی هیندستانی له‌ناو بردووه، ئه‌مه‌ش له تۆڵه‌ی هێرشی مووشه‌كیی هیندستانه كه یه‌كێكیان له نزیك ئیسلام‌ئابادی پایته‌خت كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
سوپای پاكستان له راگه‌یه‌نراوێكی تردا ئاماژه‌ی داوه كه له ئاكامی هێرشێكدا توانیویانه سیستمی به‌رگریی مووشه‌كیی S400ی هیندستان له‌ناو ببه‌ن، له هێرشێكی سایبهریشدا كۆمه‌ڵێك ماڵپه‌ڕی هیندستانی داخستوون.
كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی له ئاڵۆزتربوونی دۆخه‌كه نیگه‌رانه و ترسی هه‌یه ئه‌و دوو وڵاته جه‌نگه‌كه‌یان زۆر به‌رفراوان بێت، ته‌نانه‌ت چه‌كی ئهتیمی به‌رانبه‌ر یه‌كتر به‌كار بهێنن.
ئاڵۆزییه‌كان له‌وه‌وه ده‌ستی پێ كرد كه 23ی مانگی نیسان له كشمیر ژماره‌یه‌ك چه‌كدار ته‌قه‌یان له گه‌شتیاران كرد و به‌هۆیه‌وه 26 كه‌س كوژران و 17ی تر بریندار بوون. رووداوه‌كه به كاره‌ساتبارترین رووداوی تیرۆریستی له ماوه‌ی دوو ده‌یه‌ی رابردووی هیندستان لێك درایه‌وه. ئه‌وكات ئارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، هێرشه‌كه‌ی به تیرۆریستی ناساند و هه‌ڕه‌شه‌ی كرد كه بكه‌رانی سزا ده‌دات. ڕۆژی چوارشه‌م 30ی نیسان نارندرا مودی سه‌رۆك وه‌زیرانی هیندستان، فه‌رمانی به سوپای وڵاته‌كه‌ی دا تۆڵه‌ی قوربانیانی هێرشه تیرۆریستییه‌كه‌ی كشمیر بستێننه‌وه و تۆڵهسهندنهوهكهیش دوای نزیكه‌ی هه‌فته‌یه‌ك جێبه‌جێ كرا.
دوای ئه‌و رووداوه شه‌وی شه‌ش له‌سه‌ر حه‌وتی ئایار هیندستان هێرشێكی ئاسمانی كرده سه‌ر پاكستان كه به‌هۆیه‌وه 31 كوژراو و زیاتر له 50 برینداری لێكهوتهوه، سوپای هیندستان به فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، نۆ شوێنی پاكستانیان كردووه‌ته ئامانج و ئۆپراسیۆنه‌كه‌یان زۆر ورد و پلانداڕێژراو بووه.
هه‌ر ئه‌و رۆژه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی ئاگادار كرده‌وه كه له كات و شوێنی گونجاو‌دا وه‌ڵامی هێرشه‌كه‌ی هیندستان ده‌ده‌نه‌وه و به‌پێی ماده‌ی 51ی جاڕنامه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌و مافه بۆ پاكستان پارێزراوه. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پاكستان گوتی ئه‌وه‌ی هیندستان كردوویه‌تی دژی ئاشتیی جیهانی و ئاسایشی پاكستانه.
كشمیرییه‌كان تا 2019 جۆرێك ده‌سه‌ڵاتی خۆبه‌ڕێوه‌به‌رییان هه‌بوو، به‌ڵام نارندرای سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌و مافه‌ی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، بۆیه له‌و كاته‌وه پشێوییه‌كان له كشمیر زیاتر بوون.
زۆربه‌ی دانیشتووانی كشمیر مسوڵمانن و داوای سه‌ربه‌خۆیی ده‌كه‌ن، به‌ڵام هیند قبووڵی نه‌كردووه و به‌شێك له دانیشتووانی كشمیریش ده‌خوازن به پاكستان بلكێنرێن و له‌لایه‌ن پاكستان پاڵپشتی ده‌كرێن.
هه‌ردوو وڵاتی هیندستان و پاكستان خاوه‌ن بۆمبی ئه‌تۆمین و ئه‌و مه‌ترسییه له ئارادایه ئه‌گه‌ر جه‌نگه‌كه گه‌وره‌تر ببێته‌وه، ئه‌و چه‌كه دژی یه‌كتر به‌كار بهێنن كه له‌و كاته‌دا كاره‌ساتی زۆر گه‌وره‌ی به‌دواوه ده‌بێت.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان
KurdistanPress
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕ‌ۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
وەڵام بدەوه