Kurdistan Press - پووتین ھەڕەشە دەکات. پووتین ھەڕەشە دەکات. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پووتین ھەڕەشە دەکات.

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا هۆشداریی دەداتە رۆژئاوا بەرامبەر دۆخی ئۆکراینا و دەڵێت، "ئەگەر دۆخی ئۆکراینا خراپتر بێت، کاردانەوەمان زۆر تووند دەبێت." دەشڵێت: "رۆژئاوا بەردەوام کار لەسەر لەنێوبردنی رووسیا دەکات و بە بەکارهێنانی ئۆکراینا دەیەوێت ئەو ئامانجە بەدیبهێنێت."

ڤلادیمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا لەمیانی بەشداریکردنی لە 22ـەمین لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شەنگهای بە بەشداریی وڵاتانی ئەندام و چەند وڵاتێکی دیکە لە شاری سەمەرقەند لە باشووری رۆژهەڵاتی ئۆزبەکستان کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیی ئەنجامدا و لەسەر چەند پرسێکی گرێدراو بە شەڕی ئۆکراینا، پرسی هەناردەکردنی دانەوێڵە و چەند بابەتێکی دیکەیش قسەیکرد.

سەرۆکی رووسیا لەبارەی بەردەوامیی شەڕی وڵاتەکەی لەگەڵ ئۆکراینا گوتی، پەلەیان نییە لە کۆتاییهێنان بە شەڕەکە و گوتیشی، "ئامانجمان کۆنترۆڵکردنی هەموو هەرێمی دۆنباسە." هەروەها باسی لەوەش کرد کە پێویست بە گۆڕینی ئامانجی پلانە سەربازییەکانیان ناکات لە ئۆکراینا و بەوشێوەیەی کە هەیە بەردەوام دەبن.

لەبارەی دانوستاندنەکانی نێوان وڵاتەکەی و ئۆکراینا کە بەنێوەندگیریی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان چەند گەڕێکیان لێی ئەنجامدا، پووتین رایگەیاند، دەسەڵاتدارانی کیێڤ رەتیانکردەوە کە بەردەوام بن لە دانوستاندنەکان.

رۆژی 22-07-2022 رووسیا و ئۆکراینا رێککەوتنێکیان بە چاودێریی نەتەوە یەکگرتووەکان و تورکیا واژۆ کرد سەبارەت بە دووبارە دەستپێکردنەوەی هەناردەی دانەوێڵە کە دەتوانێت قەیرانی خۆراکی لە جیهان دووربخاتەوە و ملیۆنان کەس لە برسێتی بپارێزێت.

لەبارەی هەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینا، پووتین باسی لەوە کرد کە 35٪ی باری کەشتییەکانی دانەوێڵە کە لە ئۆکرایناوە بەڕێکەوتوون، گەیشتوون بە وڵاتانی ئەوروپا. گوتیشی، کۆمپانیا ئەمریکییەکان رۆڵیان هەبووە لە گەیاندنی دانەوێڵەی ئۆکراینا بۆ وڵاتانی ئەوروپا.

زنجیرە لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی شەنگهای مێژووەکەی بۆ ساڵی 2001 دەگەڕێتەوە و ئەوە بۆ جاری چوارەمە ئوزباکستان میوانداریی لووتکەکە دەکات. ئامانجی سەرەکیشی بەهێزکردنی پەیوەندیی ئابووری و ئاسایشی ناوچەی ئۆراسیایە

لە لووتکەکەدا چین، رووسیا، کازاخستان، تاجیکستان، قیرغستان، ئوزباکستان، هیندستان و پاکستان کە ئەندامی سەرەکیی رێکخراوەکەن، بەشدار دەبن. هاوکات وڵاتانی چاودێر و هاوبەشانی دیالۆگ لە لووتکەکە بانگهێشت دەکرێن، کە گرنگترینیان ئێران، تورکیا، ئازەربایجان، ئەرمینیا و بێلاڕووسن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه