ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا و ستیڤ ویتکۆف، نوێنەری سەرۆكی ئەمریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوێنی هەینی بۆ ماوەی سێ كاتژمێر كۆبونەوە و وتەبێژی كۆشكی سەرۆكایەتی ڕوسیا (کرێملین)ش دەڵێت، "دانوستانی بنیاتنەریان ئەنجامداوە و پوتن ئامادەیی ڕوسیای بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بەبێ مەرجی پێشوەختە دەربڕیوە".
بەگوێرەی ئاژانسی ئینتەرفاکس-ی ڕوسی، دیمیتری پیسکۆڤ وتەبێژی کرێملین ئەمڕۆ شەممە ڕایگەیاندوە، پوتن و نوێنەری سەرۆكی ئەمریکا سێ کاتژمێر دانوستانی بنیاتنەریان لە مۆسکۆ ئەنجامداوە کە باس لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانی ڕاستەوخۆی نێوان مۆسکۆ و کیێڤ کراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، پوتن لە میانی دیدارەکەیدا لەگەڵ نوێنەری سەرۆكی ئەمریکا، ئامادەیی ڕوسیای بۆ دانوستان لەگەڵ ئۆکرانیا بەبێ مەرجی پێشوەختە پشتڕاستکردوەتەوە.
وتەبێژەكەی کرێملین باسی لەوەشكردوە، سەرۆكی ڕوسیا پێشتر چەند جارێکی دیكە باسی ئەو بابەتەی کردوە و ئامادەیی دەربڕیوە
لایخۆیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، ڕوسیا و ئۆکرانیا زۆر لە ڕێککەوتنێک نزیک بونەتەوە، ئێستا دەبێت هەردولا لە بەرزترین ئاستدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی یەکلایی بکەنەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە، ویتکۆف ڕۆژی هەینی گەیشتە مۆسکۆ و بۆ جاری چوارەم لەگەڵ پوتن کۆبوەوە، ئەوەش لە کاتێکدایە كە ئەمریکا بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا.

KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئێستا ئاگر لە کافتریایەک کەوتەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پوتن ئامادەیە بۆ ڕاگرتنی شەڕ
1 رۆژ پێش ئێستا
سەرۆکی ئۆکرانیا بێ هیوابوو لە جەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
پێنچ کەس بوونە قوربانی
1 رۆژ پێش ئێستا
هەواڵی خۆش بۆ فەرمانبەران هات
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل هاتە دەنگ لەسەر تەقینەوەی بەندەر عەباس
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه