Kurdistan Press - ئەمڕۆ ترەمپ و پوتین لەبارەی ئاگربەستی ئۆکرانیا قسە دەکەن ئەمڕۆ ترەمپ و پوتین لەبارەی ئاگربەستی ئۆکرانیا قسە دەکەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ ترەمپ و پوتین لەبارەی ئاگربەستی ئۆکرانیا قسە دەکەن

بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە 18ـی ئاداری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گەڵ ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا  بە مەبەستی ڕازیکردنی بۆ پابەندبوون بە پێشنیازی ئاگربەستی ئۆکرانیا و کۆتاییهێنان جەنگی سێ ساڵە، بە تەلەفۆن قسە بکات.
دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی "بەیانی ڕۆژی سێشەممە لەسەر پرسی ئۆکرانیا، لەگەڵ پوتین قسە دەکەم، لەسەر زۆر پرس گەشتووینەتە ڕێککەوتن، بەڵام زۆر پرسی دیکەش ماون."
هەروەها ئاماژەشی داوە "هەموو هەفتەیەک دوو هەزار 500 سەرباز لە هەردوولا دەکوژرێن، بۆیە زۆر بە پەرۆشم بۆ قسەکردن لەگەڵ پوتین بۆ کۆتییهێنان بەو جەنگە."
هاوکات مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا لە چاوپیکەوتنیکی تەلەڤزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئۆکرانیا بە پێشنیازی ئەمەریکا بۆ ڕاگرتنی جەنگ بۆ 30 ڕۆژ، ڕازیی بووە.
هەروەها گوتی: هەفتەی ڕابردوو گفتوگۆی باشمان لەگەڵ ئۆکرانیا هەبووە، ئەوان بە ڕاگرتنی جەنگ ڕازیی بوونە، گەیشتووینەتە ئەو قۆناغە جەنگ بۆ هەمیشە ڕابگرین.
ئاماژەشی دا " ئێستا چاوەڕێ وەڵامی ڕووسیا دەکەین و لە پەیوەندییە تەلەفۆنەکەی ترەمپ و پوتین زانیاری زیاتر لەو بارەوە دەزانین."
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتیی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ئۆکرانیا لە میانەی چاوپێکەوتنی لەگەڵ کەناڵی 'سی ئێن ئێن' ڕایگەیاند: کۆبوونەوەکەم لەگەڵ سەرۆکی ڕووسیا کە نزیکەی چوار کاتژمێری خایاند، زۆر ئەرێنی و بەرهەمدار بووە.
پێنجشه‌ممه‌، 13ـی ئاداری 2025، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا ڕاگه‌یاند، پشتگیریی له‌ پێشنیازیی ئاگربه‌ستی سی ڕۆژه‌ له‌گه‌ڵ ئۆكرانیا ده‌كات، به‌ڵام هێشتا ناكۆكی و جیاوازیی ورد له‌م باره‌وه‌ هه‌یه‌ و پرسیار ئه‌وه‌یه‌ ئایا ئۆكرانیا چۆن ئەو ماوەیە دەقۆزێتەوە.
ڤلادیمێر پوتین ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سه‌باره‌ت به‌م پێشنیازه‌، قسه‌ی زیاتر له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات. گوتیشی: گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ندێك له‌ هاوبه‌شه‌ ڕۆژئاواییه‌كان بۆ ناو ئه‌و پرۆسانه‌، سوودی گشتیی ده‌بێت.
ڕۆژی سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، شاندی ئەمەریکا و ئۆکرانیا دوای کۆبوونەوەکەیان لە شاری جەددەی سعوودییە، لە ڕاگەیەندراویکی هاوبەشدا ئاماژەیان بەوە دا، کە کێیڤ بە پێشنیازی ئەمەریکا بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست لە ئۆکرانیا بۆ ماوەی 30 ڕۆژ، ڕازیی بووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئاگربەستەکە دەتوانرێت بە ڕەزامەندیی هەردوولا درێژ بکرێتەوە، بەڵام بەو مەرجەی لەلایەنڕرووسیاشەوە قبووڵ بکرێت، هەروەها ئەمەریکا پەیوەندی بە مۆسکۆوە دەکات بۆ ئەوەی بە ئاگربەستەکە ڕازیی بێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه