Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا : سزاکان بۆ عێراق بەڕێوەن بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا : سزاکان بۆ عێراق بەڕێوەن | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا : سزاکان بۆ عێراق بەڕێوەن

کۆنگرێسمانێکی کۆمارییەکان و کەسایەتییەکی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری بە بەرپرسانی عێراق دەدات و رایگەیاند: "سزاکان بەڕێوەن." 

جۆی وێلسن، کۆنگرێسمانی کۆمارییەکان و کەسایەتیی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) بڵاویکردووەتەوە، "ئەو بەرپرسانەی عێراق کە بە ئاشکرا شانازی دەکەن بەوەی کە هێشتا دەتوانن گاز لە ئێرانەوە هاوردە بکەن، دەبێت ئەمە وەک هۆشدارییەک وەرگرن، کۆتایی لێخۆشبوونی کارەبا تەنها سەرەتایەکە، سزاکان بەڕێوەن." 

هەفتەی رابردوو ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا مۆڵەتی لێخۆشبوونی بۆ كڕینی غازی ئێران لەلایەن عێراقەوە درێژ نەكردەوە و رایگەیاند: "پێویستە چیدیكە عێراق غاز لە ئێرانەوە هاوردە نەكات."

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه