Kurdistan Press - سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نێودەوڵەتیی (IDU) دەکات

ڕۆژی سێشەممە 29ی ئەیلوولی 2026 سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە کەسایەتیی دیاری بریتانی و سەرۆکی فەخریی یەکێتیی نیودەوڵەتیی دیموکرات (IDU) لۆرد مایکل ئاشکرۆفت کرد.

 

لە دیدارەکەدا لۆرد ئاشکرۆفت خۆشحاڵیی خۆی بۆ سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان دەربڕی و پێزانینی هەبوو بۆ ئەو هەنگاوانەی بە ئاراستەی بووژانەوە و سەقامگیری و پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان نراوە و جەختیشی لەوە کردەوە کە پێویستە واقعی هەرێمی کوردستان و دۆزی کورد لەسەر ئاستی جیهانیدا باشتر بناسرێت و قوربانیدانی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند.

 

هەر لەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی لۆرد ئاشکرۆفتی کرد. هەروەها کورتەیەکی لەبارەی مێژووی خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە سەد ساڵی ڕابردوو خستەڕوو . هەروەها ئاماژەی بە فەرهەنگی دەوڵەمەندی پێکەوەژیانی گەلی کوردستان دا و جەختی لە پێویستیی چارەسەرکردنی دۆزی ڕەوای گەلی کوردستان لەڕێی گفتوگۆ و شێوازی ئاشتیانە کردەوە. لە بەشێکی تری وتەکانیدا سەرۆک بارزانی ڕۆشنایی خستەسەر بارودۆخی عێراق و تەئکیدی لە پابەندبوونی هەموو لایەک بە دەستوور کردەوە لەپێناو سەقامگیری و چارەسەرکردنی کێشەکان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا