Kurdistan Press - ترەمپ لە زێلێنسکی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات ترەمپ لە زێلێنسکی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ترەمپ لە زێلێنسکی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات

ترەمپ لە زێلێنسکی توڕە دەبێت و سەرزەنشتی دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و جەی دی ڤانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە ئۆڤاڵ ئۆفیس لە کۆشکی سپی لە بەرامبەر میدیاکاندا سەرزەنشتی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینایان کرد.

دۆناڵد ترەمپ بە تووڕەییەوە هێرشی کردە سەر زێلێنسکی و پێی گوت: "لە پێگەیەکی زۆر باش نیت، قومار بە جەنگی سێییەمی جیهانەوە دەکەی، گەلەکەت زۆر ئازان، بەڵام تۆ دەبێت یان رێککەوتنێک بکەیت، یان ئێمە لەم بابەتە دەچینە دەرەوە، ئەگەر ئێمەش بچینە دەرەوە، خۆتان دەبێت ئەو شەڕە بکەن”

ترەمپ، ئەوەشی زیاد کرد، "خەریکە سەربازت نامێنێت، هاتووی بە ئێمە دەڵێیت ئاگربەستت ناوێت.”

 

کاتێکیش زێلێنسکی گوتی دەتوانم وەڵام بدەمەوە؟، ترەمپ پێی دەڵێت، "نەخێر ناتوانیت، تۆ زۆر قسەت کرد!"

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه