Kurdistan Press - سزای نوێ بەسەر ئێران سەپێنرا سزای نوێ بەسەر ئێران سەپێنرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سزای نوێ بەسەر ئێران سەپێنرا

لە دوای هاتنی دۆناڵد ترەمپ بۆ دەسەڵات لە كۆشكی سپی، ئەو بە هەنگاو لە ئێران نزیك دەبێتەوە، وەك خۆی ئاماژە دەكات دەیەوێ رێككەوتنێكی نوێی ئەتۆمی لەگەڵ تاران واژوو بكات، بۆ ئەو مەبەستە گوشارەكانی بۆ سەر ئەو وڵاتە، بەتایبەتی كەرتی نەوتەكەی بەهۆی خراپیی دۆخی ئابووریی ئێران توندتر دەكات، كە ئەگەری هەیە سزاكان عێراقیش بگرنەوە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا سەپاندنی سزای بەسەر 22 كەسایەتی و 13 كەشتیی گواستنەوەی نەوتی ئێران سەپاند.

بەپێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا، سزای بەسەر 22 كەسایەتی و 13 كەشتیی گواستنەوەی نەوتی پێوەندیدار بە پیشەسازیی نەوتی ئێران سەپێنراوە، كاتێك كۆمپانیایەكی سەر بەو كەسایەتییانە و كەشتییەكان، بە گواستنەوەی نەوتی ئێران و فرۆشتنی لە ئاسیا بە نهێنی تۆمەتبارن.

روونی كردەوە، سەپاندنی ئەو سزایانە هەنگاوی یەكەمە بۆ كاراكردنی رەوتی سەرۆك ترەمپ لە سەپاندنی سیاسەتی ئەوپەڕی گوشار لەسەر ئێران، بە مەبەستی پەكخستنی داهاتە داراییە نایاساییەكانی بە دەستی دەكات و بۆ چالاكییە خراپەكانی بەكاریان دێنێت، لەوانە لە بەرنامە ئەتۆمییەكەی و پاڵپشتیكردنی میلیشیاكانی لە ناوچەكە. 

ئەو هەنگاوە لە چوارچێوەی ستراتیجیەتێكی فرەوانتری ئەمەریكا دێت بۆ سنوورداركردنی هەناردەكردنی نەوتی ئێران، كە بە سەرچاوەی سەرەكیی داهاتی ئەو وڵاتە دادەنرێت، ئەوەش لە دوای كشانەوەی ئەمەریكا لە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە 2018، لەوكاتەی واشنتن لە رێگەی سزاكانەوە هەوڵ دەدات كوشارەكانی سەر تاران زیاد بكات بۆ ناچاركردنی بۆ گۆڕینی هەڵوێستی لە بەرانبەر گفتوگۆ لەسەر بەرنامە ئەتۆمی و چالاكییەكانی لە ناوچەكە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه