کەسانی نزیک لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا پێیان وایە، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا پێویستە دەستبەجێ ئۆکرانیا بە جێبهێڵێت.
ڕۆژنامەی نیویۆرک پۆست لە زاری سەرچاوەیەکی نزیک لە کۆشکی سپییەوە بڵاوی کردووەتەوە، "باشترین بژاردە بۆ زێلێنسکی و جیهان ڕۆشتنی دەستبەجێیەتی بۆ فەرەنسا".
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، زێلنسکی لایەنگری کەمی هەیە، هەروەها یەکێک لە بەرپرسانی کۆشکی سپی بە ڕۆژنامەکەی ڕاگەیاندووە، ئەو واتە ترەمپ، حەزی لە زێلێنسکی نییە.
لای خۆیەوە ترەمپ کیێڤی تۆمەتبار کرد بەوەی ڕێگری لە ڕێککەوتنی کانزاکانی زەوییە دەگمەنەکان دەکات و مایک والز، ڕاوێژکاری سەرۆکایەتی ئەمەریکاش ڕایگەیاند، سەرۆک بێهیوا بووە لەوەی زێلینسکی دانوستانی نەکردووە و ئەو دەرفەتەی قبوڵ نەکردووە کە پێشکەشی کراوە بۆ گەڕاندنەوەی بەهای هاوکارییەکان بۆ ئۆکرانیا.
ئاماژەی بەوەش کرد، ئەو قسە و هێرشانەی کیێڤ ئاراستەی سەرۆکی کۆشکی سپی دەکات، جێگەی قبوڵکردن نییە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، سەرۆکی ئەمەریکا کۆمەڵێک لێدوانی توندی سەبارەت بە زێلێنسکی داوە و لە پلاتفۆرمی "تروس سۆشیال"دا بە دیکتاتۆرێکی هەڵنەبژێردراو وەسفی کردووە و هۆشداریشی داوە لەوەی "وڵاتەکەی لە دەست دەدات". لە بەرامبەردا زێلێنسکی لە لێدوانێکدا وەڵامی ترەمپی داوەتەوە و پێ گوتوە "سەرۆکی ئەمەریکا لە فەزای زانیاری ناڕاستدا دەژی".
هەروەها کوڕی دۆناڵد ترەمپ جونیۆر، سەرۆکی ئەمەریکا ڕایگەیاند، ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، بەبێ پارەی ئەمەریکا ئۆکرانیا سەر ناکەوێت.
لێدوانەکانی ترەمپ، دوای دانوستانەکانی ڕووسیا و ئەمەریکا لە ڕیاز دێت، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بە بێتوانایی زێلێنسکی و کەمی جەماوەرییەتی و پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا کرد.
وەڵام بدەوه