ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه‌ی له بواری نه‌وت و وزه له هه‌رێمی كوردستان كارده‌كه‌ن، داوا له ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان ده‌كه‌ن نێوه‌ندگیری بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات.
ئاژانسی رۆیته‌رز له چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه، كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ئیداره‌ی واشنتنیان راگه‌یاندووه، گرنگه له دۆخی ئێستادا ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان هه‌وڵه‌كانی بخاته‌گه‌ڕ بۆ كۆتاییهێنان به كێشه‌كانی به‌رده‌م كه‌رتی نه‌وت و وزه له هه‌رێمی كوردستان.
كۆمپانیای (HKN) یه‌كێكه له‌و كۆمپانیا ئه‌مه‌ریكییانه‌ی بواری نه‌وت و وزه، واشنتنیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه، ئه‌گه‌ر كێشه‌كانی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان چاره‌سه‌رنه‌كرێن، ئه‌وا توركیا ناچارده‌بێت نه‌وت له ئێران و رووسیا هاورده بكات، هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستانیش، دووچاری كێشه‌ی دارایی ده‌بێته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له مانگی شووباتی رابردوو، دادگای فیدراڵی عێراق یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستووری له‌قه‌ڵه‌مدا، حكومه‌تی فیدراڵی عێراقیش گوشاره‌كانی بۆ سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیادكردووه به ئامانجی كۆنترۆڵكردنی كه‌رتی نه‌وت و وزه‌ی هه‌رێمی كوردستان.
سه‌باره‌ت به‌و داوا یاساییه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق له دادگای پاریس له‌دژی توركیا له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، ئاژانسی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، تا‌كو ئێستا ئه‌نقه‌ره هه‌ڵوێستی خۆی ئاشكرانه‌كردووه سه‌باره‌ت به هه‌نگاوه‌كانی داهاتوو، ئه‌گه‌ر دادگای پاریس له به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا بڕیاریدا.
رۆیته‌رز بڵاویكردووه‌ته‌وه، بۆڕی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان و كه‌ركووك بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان له توركیا، له توانایدایه رۆژانه 900 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بكات، كه ده‌كاته نزیكه‌ی كۆی 1%ی خواستی بازاڕه‌كانی جیهان. هه‌روه‌ها هه‌رێمی كوردستان لە رێگەی ئەو بۆڕییەوە رۆژانه 500 هەزار بەرمیل نەوت هەناردە دەکات و له پلانیدایه ئاستی هه‌نارده‌كرنیشی بەرزبکاتەوە.
وەڵام بدەوه