دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە پەیامێکی زارەکیدا بۆ عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران لە میانی وتارەکەیدا لە باڵەخانەی کاپیتوڵ، وتي، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
دۆناڵد ترەمپ لهمیانی لێدوانێكی ڕۆژنامهوانیدا لەبهردهم باڵەخانەی کاپیتوڵ كاتێك لێکرا کە ئایا پێش مەراسیمی دەستبەکاربونی کە بڕیارە لەم مانگەدا بەڕێوەبچێت، پەیامێک هەیە بۆ بۆ رێبهری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران، ترەمپ وەڵامی دایەوە و وتی، "هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازم".
جیهان و ناوچەکە چاوەڕوانی قۆناغی داهاتو و سیاسەتی ترەمپن بەرامبەر بە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژیی نێوان ئێران و ئەمریکا، لە کاتێکدا نازانرێت ترەمپ مەبەستی چییە لە قسەکانی و بەڕاستی بەنیازە چۆن مامەڵە لەگەڵ ئێران بکات و وڵاتانی ناوچەکە.
ڕەنگە ساڵی 2025 بۆ ئێران ببێتە خاڵی وەرچەرخان؛ گەڕانەوەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکی سپی، داڕمانی هاوپەیمانانی ئێران لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گرژییە ناوخۆییەکان ئەو هۆکارانەی کە توانای گرنگیان هەیە بۆ گۆڕانکاری.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە 20ی ئهم مانگه له كۆشكی سپی دهستبهكاردهبێت، ڕەنگە سیاسەتی ئەو بەرامبەر بە ئێران گورزێکی نوێ بێت بۆ سەرکردایەتی ئێران دوای چەند گورزێك كه وڵاتهكه لهماوهی دو ساڵی ڕابردودا ڕوبهڕوی بوهوه، كه بە گیانلەدەستدانی ئیبراهیم ڕەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێران و هاوەڵەکانی لە کەوتنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکدا لە سەرەتای بەهاری ڕابردودا دەستیپێکرد
Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

وەڵام بدەوه