KurdistanPress...

CLOSE

پشتیوانى هۆڵەندا بۆ کوردانى رۆژ ئاوا گەیشت

كاسپار ڤیلدكامپ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵندا رایگه‌یاند، پێویسته‌ مه‌سیحی و كورد و كه‌مینه‌كانی دیكه‌ ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌ سوریا.

كاسپار ڤیلدكامپ له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، "ئێمه‌ په‌یامی خۆمان گه‌یاند كه‌ پابه‌ندین به‌ داوای دادپه‌روه‌ری بۆ قوربانیانی پێشێلكاری مافی مرۆڤ له‌ سوریا".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "به‌ره‌وپێشبردنی سه‌قامگیری له‌ سوریا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه‌دایه‌ له‌ بواره‌كاندا له‌وانه‌ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی تیرۆر و گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران".

جه‌ختیشیكرده‌وه‌ كه‌ "پێویسته‌ مه‌سیحییه‌كان و كورده‌كان و كه‌مینه‌كانی دیكه‌ ڕۆڵیان هه‌بێت له‌ پڕۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی سیاسی له‌ سوریا، گواستنه‌وه‌یه‌كی سیاسییش هه‌مه‌لایه‌نه‌ به‌ سه‌رۆكایه‌تی خودی سورییه‌كان زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌یشتن به‌ سه‌قامگیرییه‌كی به‌رده‌وام له‌ سوریا".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه