ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە وتارێکدا بۆ گۆڤاری کاروباری دەرەوە ریچارد نیفیو، جێگری پێشوی نێردەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا لە ئێران نوسیویەتی تیایدا هاتوە؛ بە لەبەرچاوگرتنی ئەو مەترسیانەی پەیوەستن بە کردەوەی سەربازی دەبێت ئەمەریکا هەوڵ بدات دانوستان بۆ راگرتنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی تاران سەركەوتوبێت، بەپێچەوانەوە ئەو كاتە هیچ بژاردەیەكی دیكەی لەبەدەستدا نابێت بێجگە لە هێرشکردنە سەر ئێران كە پێدەچێت ئەوەش بەم زوانە روبدات.
دەشڵێت: هۆكار زۆرە كە ئەمەریكا هەوڵ بدات بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە، بەڵام بەهۆی گومانەکانی بەرپرسانی سەربازی واشنتۆن لە دەرئەنجامی هێرش بۆ سەر ئێران كە پێدەچێت هێرشێكی ماندوكارانە بێت، هانی ئەو وڵاتە دەدات بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی.
جێگرەكەی پێشوی نێردەی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، خاوەندارێتی چەکی ئەتۆمی لەلایەن تارانە نابێتە جێگەی مەترسی بۆ واشنتۆن، بەڵام پێدەچێت مەترسی لەسەر هاوبەشەکانی ئەمەریکا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست بکات، هەروەك هانی وڵاتانی ناوچەكە بدات كێبڕكێ لەسەر بەدەستهێنانی چەكی ئەتۆمی بكەن، ئەوەش مەترسی لەسەر جیهان دروست دەكات.
لە دو رۆژی رابردودا، عەلی عەبدول عەلیزادە، یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ئێران بۆ کاروباری ئابوری، رایگەیاندبو؛ بۆ چارەسەری كێشەكانی نێوان تاران و واشنتۆن بەرپرسانی باڵای وڵاتەكەی ئامادەن راستەوخۆ لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا بكەن.
وەڵام بدەوه