ئێوارەی ئهمڕۆ (چوارشەممە 1ى 1ى 2025)، تۆڕی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان وردەکارییەکانی سەبارەت بەو تۆمەتبارە ئاشکرا کرد کە ڕووداوی بارهەڵگری نیو ئۆرلینزی ئەنجام داوە.
سێ بەرپرسی باڵای ئەمنی ئهمریكی، ڕایانگەیاند: "ناسنامەی تۆمەتبارەکە ئاشکرا بووە، ناوی (شمس الدین جبار)ە و تەمەنی 42 ساڵە".
ڕوونیش كراوهتهوه، لایەنە ئەمنییەکان کار دەکەن بۆ پشتڕاستکردنەوەی باکگراوندی تۆمهتبارهكه و مێژووی گەشتەکەی، ئەمە جگە لە هەر پەیوەندییەکی ئەگەری لەگەڵ ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان.
ئهوهشیان پشتڕاست کردەوە کە (شمس الدین جبار) تۆمەتبار کراوە بەوەی بە ئەنقەست بە بارهەڵگرێکی بچووک لە نزیکەی کاتژمێر 3:15 خولەکی بەیانی لە شەقامی بۆربۆن بەسەر ئاهەنگگێڕانی سەری ساڵدا، تێدهپهڕێت و دهیانشێلێت.
هاوكات FBI ئاماژەی بەوە کردووە، تۆمەتبارەکە لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ پۆلیسدا، کوژراوە.
بەرپرسێک بۆ ئاژانسی ئەسۆشێتد پرێس ئاشکرای کرد کە ئەفسەرانی جێبەجێکردنی یاسا دەمانچەیەک و تفەنگێکیان دۆزیوەتەوە کە هاوشێوەی تفەنگی (ئارمالیت)ـه لە شوێنی ڕووداوەکە.
له لایهكی دیكهوه، كهناڵى سی ئێن ئێن له سهر زارى سهرچاوهكانییهوه، بڵاوی كردهوه، تۆمهتبارهكه ئاڵاى داعشى پێبووه.
ئەمڕۆ چوارشەممە 1/1/2025، پۆلیسی ئەمریكا، ڕایگەیاند، كە بەهۆی رووداوێكی شێلانەوە، لە ویلایەتی نیو ئۆرلیانز، 10 كەس گیانیان لەدەست داوە و 30 كەسی تر بریندار بوون.
ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر، بە مەبەست خۆی بە نێو ئاپۆڕای خەڵكدا كردووە و دواتریش دابەزیوە و تەقەی لە قەرەباڵغییەكە كردووە.
وەڵام بدەوه