KurdistanPress...

CLOSE

کوردێک ھاسەرگیری لەگەڵ ھونەرمەندێکی ناوداری تورکیا کردووە.

ره‌سه‌ن خۆشناو، كوڕه‌ سه‌رمایه‌دارێكی خۆشناوه‌، ئێستا له‌ شاری دوبه‌ی له‌ وڵاتی ئیمارات نیشته‌جێیه‌. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك به‌شێوه‌یه‌كی نھێنی له‌گه‌ڵ ئه‌برو گونده‌ش، هونه‌رمه‌ندی ناوداری توركیا له‌‌ په‌یوه‌ندی سۆزداریدا بووه، دوور له‌ چاوی كامێراكان و به‌شێوه‌یه‌كی نهێنی هاوسه‌رگیریان كردووه‌.

له‌ماوه‌ی رابردوودا چه‌ندین جار ده‌نگۆی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی سۆزداریی له‌نێوان كوڕه‌ كورده‌كه‌ و هونه‌رمه‌نده‌ توركییه‌كه‌ بڵاوبوونه‌وه‌، به‌ڵام ئه‌برو گونده‌ش ره‌تیده‌كرده‌وه‌ هیچ لێدوانێك له‌وباره‌یه‌وه‌ بدات، میدیاكانی توركیا هه‌واڵه‌كه‌یان پشتراستكردووه‌ته‌وه‌ و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه‌، ئه‌برو به‌نهێنی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كوڕه‌ كورده‌ ئه‌نجامداوه‌ و، ئێستا هه‌ردووكیان له‌ شاری دووبه‌ین.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی توركیا، ئه‌برو گونده‌ش 19 ساڵ له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تره‌، هه‌ردووكیان بڕیاریانداوه‌ له‌ دووبه‌ی بمێننه‌وه‌ و ژیان به‌سه‌ر ببه‌ن، ته‌نها بۆ ئه‌نجامدانی كونسێرت ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ توركیا.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه