Kurdistan Press - عێراق لەبەردەم دابەشبون و شەڕی ناوخۆیی. عێراق لەبەردەم دابەشبون و شەڕی ناوخۆیی. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

عێراق لەبەردەم دابەشبون و شەڕی ناوخۆیی.

له‌ راپۆرتێكی رۆژنامه‌وانیدا، رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مریكی، په‌رده‌ی له‌سه‌ر راستی و مه‌ترسییه‌كانی بارودۆخی ئێستای عێراق هه‌ڵماڵیوه‌ و رایگه‌یاندووه‌، "عێراق به‌ره‌و دابه‌شبوون ده‌ڕوات و سیسته‌می سیاسی و حكومڕانیش ئیفلیج بووه‌".

له‌پۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ش كراوه‌، "سیسته‌می سیاسی له‌ عێراق كۆتایی هاتووه‌ و ئه‌و وڵاته‌ تووشی ئیفلیجی سیاسی و ئه‌منی بووه‌، ئاشكراشی كردووه‌، ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری و دادگاكان له‌ عێراق سه‌ربه‌خۆنین و كۆنتڕۆڵ كراون"

هاوكات باسی له‌وه‌ش كردووه‌، " ئێستا عێراق بووه‌ته‌ دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌كی، یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ به‌ ئێران كردنی عێرقه‌ و ئه‌وی دیكه‌یان دژیه‌تی، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیداره‌ و عێراق به‌ره‌و كاولكاری زیاتر و شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بات".

رۆژنامه‌ ئه‌مریكییه‌كه‌ به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و وه‌رگرتنی رای شاراه‌زایان و به‌رپرسان ئاشكراشی كرووه‌، كه‌ "دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن و هەموارکردنەوەی دەستوور و گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان، چاره‌سه‌ر نییه‌، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وكات هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕی ناوخۆیی ده‌بێت به‌ ئه‌مری واقیع".

رایشی گه‌یاندووه‌، "كورده‌كان له‌ هه‌رێمی كوردستان و عه‌ره‌بی سوننه‌، ترسی زۆریان له‌ دۆخه‌كه‌ هه‌یه‌ و زۆرینه‌یان له‌گه‌ڵ دابه‌شكردنی عێراقن به‌سه‌ر سێ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ( كورد و شیعه‌ و سوننه‌)دا، كه‌ له‌ ڕاستیدا تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌، چونكه‌ سیاسه‌تی ئه‌مریكا له‌ 2003 تا ئەمڕۆ، شكستی هێناوه‌ له‌ دروستكردنی عێراقێكی یه‌كگرتووی دیموكراسی و گه‌شه‌سه‌ندوو، بۆیه‌ ئێستا تاكه‌ چاره‌سه‌ر دابه‌شبوونی عێراقه‌.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا