یه‌كێتی ئه‌وروپا رایگه‌یاند، عێراق پێویستیی به حكومه‌تێكه پشته‌وانه‌ی ده‌ستووریی هه‌بێت و بتوانێت رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و هاوكاری كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بكات.
یه‌كێتییه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كدا، راشیگه‌یاند، په‌كخستنی كاری دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی عێراق جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه.
له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: راسته ناڕه‌زایه‌تی ئاشتییانه پێویستییه‌كی دیموكراتییه، به‌ڵام پێویسته هه‌موو دامه‌زراوه ده‌ستوورییه‌كانی وڵات كاری خۆیان بكه‌ن و په‌كنه‌خرێن.
هه‌روه‌ها جه‌ختكراوه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێویسته ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری نه‌خرێته ژێر هیچ فشارێكی ده‌ره‌كییه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، یه‌كێتی ئه‌وروپا جه‌ختی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كان به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور كردووه‌ته‌وه و پێشوازی له هه‌نگاوه‌كانی هێوركردنه‌وه‌ی ره‌وشه‌كه كردووه.
یه‌كێتی ئه‌وروپا داوایشیی كردووه، له عێراقدا حكومه‌تێك پێكبهێنرێت، كه پشته‌وانه‌ی ده‌ستووری هه‌بێت و توانای ئه‌وه‌ی هه‌بێت رووبه‌ڕووی ئاڵنگارییه‌كان ببێته‌وه و زۆریش پێویسته ئه‌و حكومه‌ته له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هاوكار بێت.
له دوای هه‌ڵبژاردنی 10ی ئۆكتۆبه‌ری 2021ه‌وه عێراق رووبه‌ڕووی ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسیی بووه‌ته‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق و كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان په‌كخست.
پێشتریش، لایه‌نگرانی سه‌در، هه‌موو چالاكی و دانیشتنێكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیان راگرت و له به‌رده‌م بینای ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌دا مانیان گرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه له باره‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار كۆنه‌بێته‌وه.
مانگرتنی لایه‌نگرانی سه‌در له (30ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2022)ـه‌وه له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌رده‌وامه.
رۆژی (10ی ئاب/ ئۆگێستی 2022)، موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در، داوایكرد، دادگای ئیتیحادی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، دادگا ده‌سه‌ڵاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی نییه.
رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو، لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در چوونه سه‌ر ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری و كاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌رییان په‌كخست.
به گوێره‌ی مادده‌ی 64ی ده‌ستووری عێراق، ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به زۆرینه‌ی ره‌های ئه‌ندامانی و له‌سه‌ر داوای سێیه‌كی ئه‌ندامانی یان له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكی حكومه‌ت و به ره‌زامه‌ندی سه‌رۆكی كۆماری عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه
وەڵام بدەوه