ڕۆژنامەی (دەیلی مەیل) بڵاوی کردووەتەوە، وەزیری ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، دەسەڵاتی فەرمیی وڵاتەکە ڕێگە بە ئەسما ئەسەد، ژنی سەرۆکی پێشووی سووریا بەشار ئەسەد نادات بگەڕێتەوە وڵاتی بەریتانیا.
ئەمە لە کاتێکدایە میدیاکان باسیان لە تێکچوونی باری تەندروستیی ژنەکەی ئەسەد کردووە، دوای ئەوەی لە سووریا بەرەو ڕووسیا هەڵاتن.
ئەسما لە بەریتانیا لە خێزانێکی بە ڕەگەز سووری لەدایک بووە و هەڵگری ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتەیە، لە ساڵی 2000 هاوسەرگیریی لەگەڵ بەشار ئەسەد کردووە.
وەڵام بدەوه