KurdistanPress...

CLOSE

هەزاران گەشتی ئاسمانی هەڵوەشایەوە

خراپی کەش و هەوا دەبێتە هۆی دواكەوتن یان هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا، گەردەلولەکان لە باشوری ڕۆژهەڵات و کەڵەکەبونی سەهۆڵ و با لە کەنارەکانی ڕۆژئاوا بوە هۆی دواکەوتن یان هەڵوەشاندنەوەی هەزاران گەشتی جەژنی سەری ساڵ لە سەرانسەری وڵاتەکەدا.

ماڵپەڕی FlightAwareی بەدواداچونی گەشتە ئاسمانییەکان بڵاویکردەوە، دوێنێ شەممە زیاتر لە 700 گەشتی ئاسمانی لە ئەمریکا دواکەوتون و زیاتر لە 200 گەشتی دیکەش هەڵوەشاونەتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی یەک لەسەر سێی گەشتەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هارتسفیڵد-جاکسۆن لە ئەتلەنتا دواکەوتون، هەروەها نزیکەی نیوەی ئەو گەشتانەی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی "دالاس/فۆرت وۆرس"ی نێودەوڵەتی و فڕۆکەخانەی جۆرج بوش-ی نێودەوڵەتی لە هیوستن، دواکەوتون.

دەزگای کەشوهەوای نیشتمانی و دەزگاکانی جێبەجێکردنی یاسا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندوە، ڕۆژی شەممە زیاتر لە 10 گەردەلول لە ویلایەتی تەکساس، لویزیانا و میسیسیپی لە باشوری ڕۆژهەڵاتی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکای گرتوەتەوە.

پسپۆرانی کەشناسی ڕایانگەیاندوە، پێش شەوی سەری ساڵ پێشبینی بارانێکی بەخوڕ دەكرێت و کەشناسیش هۆشداریدا لەوەی "ڕەنگە با زیانبەخشەکان، دارەکان لە ڕەگەوە هەڵبکەنن و هێڵەکانی کارەبا تێكبدەن، لەگەڵ ئەگەری پچڕانی کارەبای بەرفراوان".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه