Kurdistan Press - لە 2025 چی ڕوودەدات؟ لە 2025 چی ڕوودەدات؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لە 2025 چی ڕوودەدات؟

بەپێی پێشبینییەكانی بابا ڤانگا، ساڵی 2025 پڕ دەبێت لە داهێنانی زانستی سەرنجڕاكێش و كارەساتی سروشتی وێرانكەر، لە سەرەنجراكێشترین پێشبینییەكانیش بەیەكگەیشتنی مرۆڤ و بوونەوەرە ئاسمانییەكانە، هاوكات داهێنانێك لەلایەن زانستەوە وادەكات مرۆڤ بە نەمری بمێنێتەوە. 

بابا ڤانگا بەوە ناسراوە كە بەردەوام بەشێكی زۆر لە پێشبینییەكانی هاتوونەتە دی، لە ساڵی 1996 كۆچی دوایی كردووە و دیارترین پێشبینییەكانیشی كە رێك وەك خۆی هاتوونەتە دی بریتی بوون لە هێرشی 11ی سێپتێمبەری ئەمەریكا و كۆچی دوایی شاژنە دیانا و پیسبوونی ژینگەی زەوی. 

بابا ڤانگا لە ساڵی 1911 لەدایكبووە و لەوكاتەیدا تەمەنی 12 ساڵ بووە چاوەكانی لەدەست داوە، ئەمەیش دوای ئەوەی گەردەلوولێك دەگاتە گوندەكەیان و بە لە لەدەستدانی چاوەكانی، ئیتر خوێندنەوە و بینینی بۆ داهاتوو جێگەی بینایی دەگرنەوە. 

بەشێك لەو پێشبینیانەی كە بابا ڤانگا بۆ 2025 كردوونی بریتین لە: 

دواجار بوونەوەرە ئاسمانییەكان و مرۆڤ بە یەكتر شاد دەبن 

هەرچەندە بوونی بوونەوەرە ئاسمانییەكان تا ئێستەیش لە ناوەندی زانستیدا جێگەی مشتومڕێكی زۆرە، بەڵام بەپێی قسەكانی بابا ڤانگا لە ساڵی 2025دا، دواجار مرۆڤ شاد دەبێت بە بینینی بوونەوەرە ئاسمانییەكان، ئاماژەی داوە یەكتربینینی مرۆڤ و بوونەوەرە ئاسمانییەكانیش لە كەشێكی تەمومژاویدا دەبێت، یا ئەوەتە لەمیانی رووداوێكی گەورەی وەرزیشدا یەكتربینینەكە روو دەدات.

خوێندنەوەی بیری مرۆڤ

بەپێی یەكێك لە پێشبینییەكانی تری بابا ڤانگا، لە ساڵی نوێدا توێژەران و زانست دەگەنە ئەو ئاستەی كە مێشكی مرۆڤەكان دەخوێنرێتەوە و پێشكەوتنێكی تر لەبواری شكاندنی کۆدەکانى چۆنیەتیی مێشكی مرۆڤ دەدۆزرێنەوە كە رەنگە ببێتە هۆی ئەوەی پێوەندیی نێوان مرۆڤەكان دروست بێت بە تەنیا لە رێگەی شەپۆلە مێشكییەكانەوە. 

كارەساتی سروشتی

دوای ئەوەی ئەمساڵ پڕ بوو لە كارەساتی سروشتی، لافاو و سووتان، ڤانگا دەڵێ لە ساڵی 2025دا بوومەلەرزەی وێرانكەر و كارەساتی سروشتی لە تەواوی ناوچە جیاوازەكانی دنیا روو دەدەن، بە تایبەت گەیشتنی بوومەلەرزەی وێرانكەر بۆ كەناراوەكانی رۆژئاوای ئەمەریكا. 

بەپێی قسەكانی بابا، ئەم كارەساتە سروشتییانە، زیانی گەورەی گیانی بەدوای خۆیاندا دەهێنن و هاوكات دەبنە هۆی كۆچی بەكۆمەڵی مرۆڤەكان بەهۆی رووداوەكان و خاپووربوونی ژێرخانی چەند وڵاتێك. 

مرۆڤ بەرەو نەمری دەڕوات 

ڤانگا پێی وایە؛ لە كۆتاییدا لە ساڵی 2025 زانایان میكانیزمێك دەدۆزنەوە كە چۆن مرۆڤ بەردەوام بێت لە ژیان، ئەمە لە كاتێكدایە زانایان خەریكە بگەن بە كاركردن لەسەر چۆنیەتی چاندن و كۆپیكردنەوەی شانە و خانەكانی لەشی مرۆڤ لە تاقیگەكان و لە ساڵی 2025دا بڕیارە بگەنە ئەنجام. 

بە گەیشتنی زانایان بە ئەنجامی سەركەوتووی ئەم تاقیكارییانە، دەكرێت ئەندامەكانی لاشەی مرۆڤ بچێنرێنەوە كە دەبێتە هۆی درێژبوونی تەمەن، یا رزگاركردنی مرۆڤ لە مردن. 

لەلایەكی ترەوە ڤانگا دەڵێ بە گەیشتنی 2025 چارەسەری ریشەیی بۆ شێرپەنجە دەدۆزرێتەوە، ئەم پێشبینیەشی لە كاتێكدایە لە چەند رۆژی رابردوودا رووسیا رای گەیاند، سەركەوتوو بووە لە دروستكردنی یەكەم ڤاكسینی دژەشێرپەنجە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا