ئاژانسی هەواڵیی رۆیتەرز بە گەڕانەوە بۆ چوار سەرچاوە دەڵێت، ئەو فڕۆکە ئازەربایجانییەی رۆژی چوارشەممە تێکشکا و 38 کەس تێیدا گیانیان لەدەستدا، لە لایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانیی رووسیاوە خراوەتە خوارەوە.
فڕۆکە نەفەرهەڵگرەکە لە باکووی پایتەختی ئازەربایجانەوە بەرەو شاری گرۆزنیی رووسیا بەڕێککەوتبوو و لە نیوەی رێگەدا رێڕەوی خۆی گۆڕی.
بە دووریی نزیکەی سێ کیلۆمەتر لە شاری ئەکتاوی کازاخستانەوە، لە کاتی هەوڵدان بۆ نیشتنەوەی ناچاری، دوای تێپەڕبوونی بەسەر دەریای قەزویندا، فڕۆکەکە کەوتەخوارەوە و تۆپەڵێک گڕی گەورەی لێ بەرزبووەوە.
هاوکات سەرچاوەیەک لە حکومەتی ئازەربایجانەوە بە پێگەی یۆڕۆنیوزی راگەیاندووە، لێکۆڵینەوەی سەرەتایی دەریخستووە، لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی درۆنیی ئۆکراینا بۆ سەر شاری گرۆزنی، مووشەکی رووسیی زەوی بە ئاسمان گیراوەتە فڕۆکەکە، لە نزیک فڕۆکەکە تەقیوەتەوە و ساچمەکانی بەر کەوتوون.

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
سبەیی پرۆژەیەکی گرنگ رادەگەیەنێت
1 رۆژ پێش ئێستا
شەڕەکە چووە قوناغێکی مەترسیدار
1 رۆژ پێش ئێستا
بوومەلەرزەیەک شارێکی کوردستان هەژاند
1 رۆژ پێش ئێستا
شوێنی هەڵدانی درۆنەکان بۆ سەر هەرێم ئاشکراکرا
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمریکا هێرشی سەربازی دەگاتە سەر عێراق
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه