سەرۆكی تازەهەڵبژێردراوی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ، كە لە 20ی كانوونی دووەمی 2025 دەستبەكار دەبێت، بڕیاری داوە سزای لەسێدارەدان لە ئەمریكا جێبەجێ بكات.
كەناڵی (سكاینیوز)ی عەرەبی بڵاوی كردووەتەوە، دۆناڵد ترەمب، ئەمڕۆ سێشەممە، 24ی 12ی 2024، ڕاگەیاندووە، لە كاتی دەستبەكاربوونی وەكوو سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، یەكسەر وەزارەتی دادی وڵاتەكە ئاراستە دەكات تاكوو بەهێزەوە سزای لەسێدارەدان جێبەجێ بكەن.
ترەمپ گوتویەتی: لەسێدارەدانی تاوانباران بەو توندی و پتەوییە، بۆ پاراستنی هاووڵاتییانی ئەمریكییە لە "لاقەكەرانی توندوتیژ و بكوژان و دڕندان".
ترەمپ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تروس سۆشیال) ڕەخنەی لە جۆ بایدن گرتووە، كە لە ماوەی حوكمڕانییدا لە كۆی 40 تاوانباری حكومدراو بە سزای لەسێدارەدان، سزای 37 تاوانباری بۆ زیندانیی تاهەتایی سووك كردووە.
لە خولی یەكەمی سەرۆكایەتییەكەیدا لە ساڵی 2017، دۆناڵد ترەمپ دوای 20 ساڵ لە ڕاگرتنی سزای لەسێدارەدان، حوكمەكەی بەركار كردەوە.
لە بەرانبەردا بایدن لە ساڵی 2021 كاتێك پۆستی سەرۆكایەتیی ئەمریكای وەرگرت، ئەو سزایەی لە وڵاتەكەدا هەڵپەسارد.
وەڵام بدەوه