KurdistanPress...

CLOSE

ئەمەریکا هۆشیاریەکی تری دایە عێراق

ڕۆژنامەی العربیە الجدید بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە كە چالاکی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکیەکەی ڕابگرێت و نوسینگەکەیان لە پایتەخت دابخات، بەرپرسێكی گروپە چەكدارەكانی عێراقیش دەڵێت، "ئەو داواكارییە دەستوەردانێکی قبوڵنەکراوە و حکومەتی بەغدا دەبێت بە توندی هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا ڕەت بکاتەوە".
ڕۆژنامەی العربیە الجدید، ئەمڕۆ سێشەممە لە زاری بەپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمریكا بە فەرمی داوای لە بەرپرسانی عێراق كردوە چالاکییەکانی حوسییەکانی یەمەن لەسەر خاکی وڵاتەکەی ڕابگرێت، لەوانەش نوسینگەکەیان کە لە پایتەختە دابخات، واشنتن ئامۆژگاری عێراقی كردوە كە بەردەوامبونی چالاكیە مەدەنیەكانی ئەو گروپە لەناو خاكەیدا، عێراق ڕوبەڕوی فراوانبونی كێشەكانی ناوچەكە دەكاتەوە بۆ ناوخۆی وڵاتە". 

ئاماژەی بەوەشكردوە، "حکومەتەکەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیران بە جددی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بارودۆخانە دەکات بۆ ئەوەی گەلی عێراق لە کاردانەوەی ئەو ڕوداوانەی کە وڵاتانی دەوروبەری ڕودەدەن بپارێزێت، هەرچەندە ڕەنگە چالاکییەکانیان بوەستێنرێت، بەڵام زیادەڕەوییەکی میدیایی  و ئەمریکیش هەیە لەسەر قەبارەی ئامادەبونی حوسیەكان لە عێراق و  چالاکییەكانیان".
لایخۆیەوە عەلی نعمە، ئەندامی لیژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق بە ڕۆژنامەكەی ڕاگەیاند، "ترسێكی ئەمریكی و وڵاتانی دیكەی ناوچەكە هەیە سەبارەت بە بونی حوسیەكانی یەمەن لە عێراق، بەڵام ئەو ترسە ناڕەوایە و ئامادەبونی ئەوان تەنها لە نوێنەرایەتی سیاسی و میدیایی سنوردارە، هیچ پەیوەندییەکی بە لایەنە ئەمنی و سەربازییەکانەوە نییە

دەشڵێت، "عێراق وڵاتێکی خاوەن سەروەرییە و هیچ وڵاتێک مافی ئەوەی نییە دەستوەردان لە کاروباریدا بکات، عێراق لایەنی ئەمریکی و وڵاتانی ناوچەکەی دڵنیا کردوەتەوە کە ڕێگە بە هیچ چالاکییەکی سەربازی و ئەمنی نادات، لەلایەن هیچ گروپێکەوە دژی هیچ یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە". 
ئەو ئەندامەی لیژنەی ئاسایش و بەرگری باسی لەوەشكرد، عێراق لە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەمو لایەنە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، پابەندە بە بنەمای بێلایەنی و هاوسەنگی لە مامەڵەکانیدا و دەستبەرداری ئەو بنەمایەش نابێت.

لەلایەكی دیكەوە عەلی فەتلاوی، سەرۆکی "حركة أنصار الله الأوفياء"، یەکێک لە گروپە چەکدارەکانی عێراقە بە ڕۆژنامەكەی وتوە، "داواکاری داخستنی نوسینگەی حوسییەکان لە بەغدا دەستوەردانێکی قبوڵنەکراوە و حکومەتی عێراق دەبێت بە توندی هەر دەستوەردانێکی ئەمریکا ڕەت بکاتەوە لەم بابەتەدا، چونكە نوسینگەی حوسییەکان بە ڕەزامەندی حکومەت کرایەوە".
هەروەها دەشڵێت، "کارەکانی نوسینگەکە سنوردارە بە پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق، هەروەها نوسینگەکە هیچ کارێکی ئەمنی و سەربازیی لە ناوخۆی عێراقدا نییە وەک ئەوەی واشنتن باسی دەكات، بەڵام لەبەر بەرژەوەندی و ئامانجەکانی لەو ئامادەبونە دەترسێت"

ڕۆژنامەی العربیە الجدید ئەوەشی خستەڕو، "چەند ساڵێک لەمەوبەر گروپی حوسییەکان نوسینگەیەكیان لە گەڕەکی جادریەی بەغدا کردەوە كە بە نوێنەرایەتی باڵای گروپەکە ناسرا، ئەبو ئیدریس شەرەفی بەرپرسیارە لەو نوێنەرایەتییە، لەگەڵ سەرکردەکانی دیكەی گروپەکە نیشتەجێی عێراقن، دیارترینیان ئەبو عەلی ئەلعزی و محەمەد عەبدولعەزیم".
ئەوە لەكاتێكدایە دو ڕۆژ لەمەوبەر ماڵپەڕی هەواڵی یەمەن (یەمەن مۆنیتەر) لە زاری دو سەرچاوەی دیپلۆماسییەوە کە ناسنامەکانیان ئاشکرا نەكردوە بڵاویكردەوە، "حکومەتی عێراق نوسینگەکانی حوسییەکان و ئێرانی لە داواکاریی ئەمریکا بۆ دیپۆرتکردنەوەی فەرماندە سەربازییەکانی حوسییەکان کە لەگەڵ حزبوڵای عێراق کاردەکەن ئاگادارکردوەتەوە، ئەمریکا پێی وایە حوسییەکان یارمەتی گواستنەوەی تەکنۆلۆژیای سەربازی ئێران بۆ گروپە بچوکە چەکدارەکان دەدەن، کە تاران پێشتر ڕەتیکردبوەوە بۆیان دابین بکات

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه