بەریتانیا چەكێكی نوێی تاقی كردەوە كە شەپۆلی ڕادیۆیی فرێكوێنسی بەرز بەكار دەهێنرێت بۆ خستنە خوارەوەی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی دوژمن.
میدیای PA بەریتانی بڵاوی كردەوە، چەكی وزەی ئاراستەكراوی فریكوێنسی ڕادیۆیی، بۆ دەستنیشانكردن و بەدواداچوون و لەناوبردنی كۆمەڵێك هەڕەشە لە وشكانی، ئاسمانی و دەریایی لە دووری تا یەك كیلۆمەتردا دروست كراوە، دەتوانێت گۆڕانكارییەكی سەرەكی لە جەنگدا دروست بكات.
شەڕی ئۆكرانیا و هێرشی حووسییەكان بۆ سەر كەشتییەكانی دەریای سوور، پێشانی دا كە چۆن فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانی تێچووی كەم، دەتوانێت كاریگەریی وێرانكەری هەبێت.
سوودی ئەو چەكە لەوەدایە كە تێچووی كەمە و دەتوانێت ئەو فڕۆكە بێ فڕۆكەوانانەی ئاراستە دەكرێن بخاتە خوارەوە.
شەپۆلەكانی فرێكوێنسی بەرز، پێكهاتە ئەلیكترۆنییە گرنگەكانی ناو ئامانجەكان وەك فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەكار دەخەن یان لەناویان دەبەن، ئەوەش دەبێتە هۆی وەستان یان كەوتنە خوارەوەیان لە ئاسمانەوە.
ئەو چەكە دەتوانرێت لەلایەن یەك كەسەوە كاری پێ بكرێت، دەتوانرێت لەسەر ئۆتۆمبێلێكی سەربازی دابنرێت بۆ جووڵە پێكردنی.
وەڵام بدەوه