سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا دەڵیت: فەرەنسا پشتیووانی خۆی بۆ گواستنەوەی ئاشتیانە و ڕێزگرتن لە فرەچەشنی سووریا و پێویستی پاراستنی یەکپارچەی و سەروەری سووریا بە گرنگ دەزانێت.
سەرچاوەیەکی دیبلۆماسی لە وەزارەتی دەرەوەی فەرەنسا ڕایگەیاند: فەرەنسا بە ڕوونی پشتیووانی لە گواستنەوەی ئاشتییانە و ڕێزگرتن لە فەرەچەشنی سووریا و پێویستی یەکپارچەی و سەروەری سووریا بە گرنگ دەزانێت.
هاوکات ئەو سەرچاوەیەی وەزارەتی دەرەوی فەرەنسا باسی لەوەشکردوو، چاوەڕوانی وڵاتەکەمان لە ڕووی ئەمنی و شەڕی دژ بە تیرۆر لە سووریا لە ئاستێکی باڵادایە و بۆ ئەو مەبەستەش پشتیووانی لە هەسەدە دەکات، ئەمەش کاری لە پێشینەی فەرەنسایە.
ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەشکردووە، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەمان لەگەڵ هاکان فیدان هاوتا تورکەکەی و پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان سەرۆک ماکرۆن و ڕەجەب تەیب ئەردۆغان هاوتا تورکەکەی، گفتوگۆ لەسەر تەواوی ئەم بابەتانە کراون.
وەڵام بدەوه