ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دادی ئەمریکا چەند تۆمەتێکی تاوانکاریی لە پلانێکی ئێرانی شکستخواردووی ئاشکرا کرد بۆ کوشتنی دۆناڵد ترەمپ، بەر لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی ئەمریکا. سکاڵا تاوانکارییەکە کە لە بەردەم دادگای فیدڕاڵی مانهاتن پێشکەش کرا ڕایگەیاند، بەرپرسێک لە سوپای پاسدارانی ئێران ڕینمایی دا بۆ یەکێک لە لایەنەکانی پەیوەندیی لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو بۆ دانانی پلانێکی چاودێری ترەمپ و کوشتنی لە کۆتاییدا.
لە سکاڵاکە هاتووە، ئەو کەسە کە ناوی بە فەرەج شاکری دیاری کراوە ئەگەر نەیتوانی لەو کاتە پلان دابنێت، ئەو بەرپرسەی سوپای پاسداران ئێرانییە پێی ڕاگەیاندووە کە ئێران پلانەکانی ڕادەگرێت تا دوای هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی، چونکە ئەو بەرپرسە پێی وابوو کە ترەمپ لە هەڵبژاردنەکان دەدۆڕێت و ئەوکات کوشتنی ئاسان دەبێت.


وەڵام بدەوه