Kurdistan Press - ڕووسیا بڕیاری کۆتایی داوە ڕووسیا بڕیاری کۆتایی داوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕووسیا بڕیاری کۆتایی داوە

فلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا، بە كۆمەڵێ قسەی شیرین و ناسک (وەک چاودێران وەسفی دەكەن) پیرۆزبایی لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا كرد و بە پیاوێكی ئازا ناوزەندی كرد، بەڵام كۆشكی كریملن دەڵێت، كاتی زۆری ماوە تا بیر لە باشكردنەوەی پێوەندییەكانمان بكەین.

وێڕای پیاهەڵدانەكانی دوێنێی پوتین بۆ ترەمپ، ئەمڕۆ هەینی، هەشتی تشرینی دووەم، دیمیترین بیسكۆف گوتەبێژ بە ناوی كریملن لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا، لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی داخۆ پێوەندییەكی تەلەفۆنی لە نێوان ترەمپ و پوتین بەم نزیكانە دروست دەبێت؟ گوتی: تا ئێستە هیچ شتێك دیار نییە، هێشتا زووە بۆ ئەوەی قسە لەسەر باشبوونەوەی پێوەندییەكانی ڕووسیا و ئەمەریكا بكەین، بەڵام ئێمە لەسەر ئامانج و ڕای خۆمان لەبارەی دۆخە هەنووكەییەكانەوە سوورین و ئامانجەكانمان بە هاتنی ترەمپ ناگۆڕێن.

سەبارەت بە ئۆكرانیا، بیسكۆف گوتی، ئێمە لەبارەی ئۆكرانیا یەك قسەمان هەیە و نایگۆڕین، باوەڕیش ناكەم پوتین ئامادە بێت لەو بارەیەوە گفتوگۆ لەگەڵ ترەمپدا بكات.

دوێنێ سەرۆكی ڕووسیا لە ستایشبارانەكەی ترەمپدا گوتی، ویستی سەرۆكی نوێی ئەمەریكا بۆ باشكردنەوەی پێوەندییەكانمان و ڕێخۆشكردن بۆ چارەسەری تەنگژەی ئۆكرانیا جێی بایەخە.

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا